كازمی: نیو ملیۆن پارچە زەوی دەدەین بە هاوڵاتییان

مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق دەڵێت، حكومەتەكەی نیو ملیۆن پارچە زەوی بەسەر هاوڵاتییاندا دابەشدەكات.

كازمی ئەو قسەیەی لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیراندا كرد و وتی، “مكوڕین لەسەر جێبەجێكردنی پڕۆژەی “خانووەكەم” كە شەش مانگ لەمەوبەر ڕامانگەیاند و لەلایەن وەزارەتی نیشتەجێكردن و ئاوەدانكردنەوە و شارەوانییەكان و نووسینگەی سەرۆك وەزیران و دەستەی ڕاوێژكارانەوە جێبەجێدەكرێت”.

بەپێی وتەی كازمی، پڕۆژەكە لەڕێگەی ناونووسكردنی ئەلیكترۆنییەوە دەبێت و هیچ خزمخزمێنە و بەكارهێنانی دەسەڵات و دەستوەردانی حزبەكان و بەرپرسانی تیادا ناكرێت.

سەرۆك وەزیرانی عێراق ئاشكرایكرد كە زیاتر لە نیو ملیۆن پارچە زەوییان لە گشت پارێزگاكاندا تەرخانكردووە و نزیكەی سێ ملیۆن هاوڵاتی فۆرمیان بۆ وەرگرتنی زەوییەكان پڕكردووەتەوە.

جەختیشیكردەوە كە زەوییەكان جیاكراونەتەوە و خزمەتگوزارییەكانی ئاوەڕۆ، كارەبا، ئینتەرنێت و ڕێگاوبانیان بۆ دابیندەكرێن و لە دوو هەفتەی ڕابردوودا 186 هەزار پارچە لەو زەوییانە دراون بە هاوڵاتییان.

بابەتی پێشتر

بڕی پێویست 250 ملیۆن لیترە.. ئەمساڵ حكومەت تەنها 60 ملیۆن لیتر نەوتی ‏دابەشكردووە

بابەتی دواتر

كه‌شناسیی هه‌رێم هاوڵاتییان ئاگادار ده‌كاته‌وه‌

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share