هۆشدارییەکی توند لە سوپای ئەمریکاوە بۆ ئێران

کۆمەڵێک چەکداری حەشد لە تەنیشت ئۆتۆمبێلە سوتاوەکەی سولەیمانیدا

لە ساڵیادی کوشتنی قاسم سولەیمانی و ئەبومەهدی موهەندیسدا لەسەرەتای ئەم مانگەوە، سوپای ئەمریکا لە عێراق و ناوچەکە هۆشداریی توندی داوەتە ئێران، کە ئەگەر هێرشەکانیان زیانی گیانی و مادیی قورسی لێبکەوێتەوە، ئەوا هێرشی پێچەوانەی ئەوان تەنها بۆسەر حەشدی شەعبی نابێت.

کەناڵی بی بی سی، لە زاری بەرپرسێکی عێراقییەوە ڕایگەیاندووە، “ئەمریکا بە ڕوونی بە ئێرانی وتووە، ئەگەر هێرشەکانی گروپە چەکدارییەکانی نزیک لە ئەو، زیانی مادی و گیانی بە سوپای ئەمریکا بگەیەنێت، ئەوا هێرشی بەرپەرچدانەوە تەنها بۆسەر حەشدی شەعبی نابێت، واتە بۆسەر سوپای پاسدارانیش دەبێت”.

سەرەڕای هۆشدارییەکە، هێرشەکان بۆسەر بنکە سەربازییەکانی سوپای ئەمریکا لە عێراق و سوریا لەسەرەتای ئەم مانگەوە چەندجارێک بیندرا، بەڵام بەشێکیان بەرپەرچدرانەوە و زیانی گیانیان نەبوو.

پێشتریش ئێران لە کاردانەوەی کوشتنی قاسم سولەیمانیدا لە ساڵی 2020 هێرشی بۆسەر بنکەکانی ئەمریکا ئەنجامدا، بەڵام بە ئەنقسەت زیانی گیانی بە سوپای ئەمریکا نەگەیاند.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان سیستمی دەنگدان و جیاکردنەوە و ژماردنی دەنگەکانی لە هەرێم پەسەندکرد

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان لە عێراق سیستمی دەنگدان و جیاکردنەوە و ژمارەی دەنگەکانی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان پەسەندکرد.…
زیاتر ببینە

لێدوانی تورکیا لەبارەی دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم

وەزیری وزەی تورکیا رایدەگەیەنێت، تائێستا هیچیان لەبارەی دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم بەدەستنەگەیشتووە. ئاڵپ ئەرسڵان بەیرەقدار، وەزیری وزەی تورکیا…
Total
0
Share