سعودییە چۆنیەتی بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی حەجی ئەمساڵی ئاشكراكرد

وەزارەتی حەج و عومرەی سعودییە دەستپێكردنەوەی ڕێوڕەسمی حەجی ئەمساڵی ڕاگەیاند، كە بە ڕەچاوكردنی ڕێكارە خۆ پارێزییەكان لە ڤایرۆسی كۆرۆنا بەڕێوە دەچن و هاوڵاتیانی وڵاتانی دیكەش دەتوانن بەشداری ڕێوڕەسمەكە بكەن.

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوێكی وەزارەتی حەج و عومرەی سعودییە، لە بەڕێوەچوونی مەراسیمی ئەمساڵی حەجدا ، تەندروستی و پارێزراوی حاجیان گرنگرترین خاڵە كاری لەسەر دەكەن.

ئاماژەی بەوەشكردووە، لایەنە تەندروستییەكانی سعودییە، هەڵسەنگاندن بۆ چۆنیەتی پارێزگاریكردن لە تەندروستی حاجیان دەكەن، و بەمنزیكانەش چۆنیەتی ڕێكارەكانی خۆپارێزی بۆ بەڕێوەچوونی مەراسیمەكە بڵاو دەكەنەوە.

ئەو بڕیارەی سعودییە لە كاتێكدایە، ساڵی ڕابردوو بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە جیهاندا، مەراسیمی حەج بە بەشداری تەنها دانیشتوانی سعودیی بەڕێوەچوو، بەڵام لەم ساڵدا حاجیانی وڵاتانی دیكەش دەتوانن بەشداری مەراسیمەكە بكەن، هەروەها یەكێك لە مەرجەكانی سعودییە بۆ ئەو كەسانەی بە مەبەستی بە جێهێنانی فەریزەی حەج سەردانی وڵاتەكەی دەكات، پێویستە بەڵگەنامەی بەكارهێنانی یەكێك لە ڤاكسینەكانی پێبێت.

 

.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئۆپیک: عێراق و سعودیە لە مانگی رابردوودا زۆرترین رێژەی کەمبوونەوەی بەرهەمیان هەبووە

راپۆرتێکی ئۆپێک چاودێریی کەمبوونەوەی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوتی 13 وڵاتی ئەندامی ڕێکخراوەکە لە مانگی یەکی رابردوودا کردووە بە رێژەی…
زیاتر ببینە

سوپای ئیسرائیل: هێرشەکەی ئەمریکا بۆ سەر ئێران بە هەماهەنگیی ئێمە بوو

وتەبێژی سوپای ئیسرائیل رایدەگەیەنێت، هێرشەکەی بەرەبەیانی ئەمڕۆی ئەمریکا بۆ سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران، بە هەماهەنگی لەگەڵ تەلئەبیب بووە.…
Total
0
Share