سەرۆکی پەرلەمانی ئەوروپا گیانیلەدەستدا

دەیڤد ساسولی، سەرۆکی پەرلەمانی ئەوروپا، بەیانیی ئەمڕۆ 11ی کانونی دووەم لەتەمەنی ‏‏65 ساڵیدا لە نەخۆشخانەیەکی ئیتاڵیا بەهۆی کێشە لە سیستمی بەرگریی جەستەیدا، ‏گیانیلەدەستدا. ‏

ڕۆبێرتۆ کۆیلۆ، وتەبێژی سەرۆکی پەرلەمانی ئەوروپا ڕایگەیاند، بەرەبەیانی ئەمڕۆ ‏ساسولی لە سەنتەری چارەسەرکردنی گرێکان لە ئیڤانۆ-ی ئیتاڵیا گیانیلەدەستدا. ‏

ئاماژەی بەوەکردووە، بەر لە دوو هەفتە، بۆ جاری دووەم گەیەنراوەتە نەخۆشخانە، ‏ئەمەش دوای ئەوەی تەندروستیی تێکچووە بەهۆی کێشەی مەترسیدار لە سیستمی ‏بەرگریی جەستەیدا. ‏

وتەبێژەكە ڕاشیگەیاندووە، دەیڤد ساسولی پێشتر بەهۆی تووشبوونی بە شێرپەنجەی خوێن ‏چارەسەری وەرگرتووە، لە کۆتایی مانگی ئەیلولدا کێشەکانی سیستمی بەرگریی جەستەی ‏تێدا دەرکەوتوون.‏

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەریتانیا.. لێكۆڵینەوە لەسەر نوێكردنەوەی شوقەی سەرۆكوەزیران دەكرێت

كۆمسیۆنی هەڵبژاردنی بەریتانیا ڕایدەگەیەنێت، لێكۆڵینەوە لەسەر نوێكردنەوەی شوقەكەی سەرۆكوەزیرانی شانشینی یەكگرتوو دەكات. كۆمسیۆنەكە ئەمڕۆ چوارشەممە بڵاویكردەوە، لێكۆڵینەوەی دەستپێكردووە…
Total
0
Share