سامانی دەوڵەمەندترین پیاوی دراوە دیجیتاڵییەکان چەندە؟

بڕی سامانی شانگبانگ زهاو سەرۆکی جێبەجێکاری کۆمپانیای “Binance” دەگاتە 96 ملیار دۆلار، کە دەوڵەمەندترین کەسی دراوە دیجیتاڵییەکانە.

ئاژانسی بلومبێرگ بڵاویکردەوە، دوای ئەو سەرمایەداری هیندی موکیش ئەمبانی دێت کە سامانەکەی دەگاتە “92.9” ملیار دۆلار و دووەم دەوڵەمەندترین کەسی دراوە دیجیتاڵییەکانە.

سەرۆکی بینانس لەساڵی 2014ەوە بەشداریی لە کریپتۆکەرەنسی و دراوی دیجیتاڵیدا بەتایبەت دوای بەناوبانگبوونی بیتکۆین کردووە، ئێستاش یەکێکە لە سەرکردەکانی جیهانی کریپتۆکەرەنسی.

ئەو دەوڵەمەندە ئێستا خاوەنی دراوی دیجیتاڵی ” Binance Coin”ە کە لەساڵی ڕابردوودا ڕێژەی گەشەکردنی دراوەکە 1300% بووە.

بابەتی پێشتر

فایزەر: کار بۆ ڤاکسینێک دەکەین کاریگەریی لەسەر ئۆمیکرۆن و سەرجەم گۆڕاوەکانی دیکەش هەبێت

بابەتی دواتر

وەزارەتی ناوخۆ بڕیارەکانی گرێبەستی ئەلیکترۆنیی کڕین و فرۆشتنی ئۆتۆمبێلی هەموارکردەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share