كه‌شناسیی هه‌رێم: ئه‌مڕۆ و سبه‌ینێ نمه‌باران ده‌بارێت

كه‌شناسیی هه‌رێم پێشبینیده‌كات كه‌ ئه‌مڕۆ ئاسمان هه‌ور و نمه‌باران ده‌بێت و له‌ لوتكه‌ى شاخه‌ به‌رزه‌كانیش به‌فرده‌بارێت.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانیى هه‌رێمى كوردستان ڕه‌وشی كه‌شوهه‌واى ئه‌مڕۆ و سبه‌ینێی بڵاوكرده‌وه‌، به‌پێی پێشبینییه‌كان، ئه‌مڕۆ ئاسمان هه‌ور و نمه‌بارانى بچڕبچڕ ده‌بێت، له‌ كاته‌كانى ئێواره‌دا بارانبارین زیاتر ده‌بێت به‌تایبه‌تى له‌ ناوچه‌ شاخاوییه‌كان.

كه‌شناسیی هه‌رێم پێشبینیكردووه‌ له‌سه‌ر لوتكه‌ى به‌شێك له‌ ناوچه‌ شاخاوییه‌ به‌رزه‌كان به‌فرببارێت.

به‌رزترین پله‌ى گه‌رماش له‌ هه‌ولێر 13 پله‌، سلێمانی 11 پله‌، دهۆك

9 پله‌، هه‌ڵەبجە 12 پله‌ و له‌ كه‌ركوكیش 16 پله‌ ده‌بێت.

هه‌ر به‌پێی پێشبینییه‌كانى كه‌شناسی، سبه‌ینێ سێشه‌ممه‌ ئاسمان هه‌ورده‌بێت به‌درێژایی كه‌ته‌كان له‌گه‌ڵ نمه‌باران له‌ كاتى جیاجیادا.

هه‌روه‌ها به‌رزترین پله‌ى گه‌رما له‌ هه‌ولێر 11 پله‌، سلێمانى 8 پله‌، دهۆك 10 پله‌، هه‌ڵه‌بجه‌ 10 پله‌ و له‌ كه‌ركویش 13 پله‌ ده‌بێت.

بابەتی پێشتر

ئێران لەبارەی کەمبوونەوەی "یوزپڵنگ"ـەکانییەوە هۆشداریدەدات

بابەتی دواتر

یەكێتی یەك كاندیدی بۆ سەرۆك كۆمار هەیە و بەرهەم ساڵحە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share