سەرۆکی دەزگای دژەتیرۆری عێراق دژە تیرۆری سلێمانی بەسەرکردەوە

دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ عەبدولوەهاب ساعیدی، سەرۆکی دەزگای دژەتیرۆری عێراق سەردانی دژەتیرۆری سلێمانی کرد و چاوی بە ژمارەیەک لە بەرپرسانی هێزەئەمنییەکان کەوت.

لەبارەی کۆبوونەوەکەوە دژەتیرۆر ڕایگەیاندووە، “ئەمڕۆ یەکشەممە (عەبدولوەهاب ساعیدی) سەرۆکی دەزگای دژەتیرۆری عێراق، بەیاوەری جەنەڕاڵ (جۆن برێنن) فەرماندەی گشتیی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق و سوریا و فەریق(گۆهدار محەمەد سەعید) بەڕێوەبەری گشتی هەواڵگری و ئاسایش لە وەزارەتی بەرگریی عێراق، لەلایەن (جەلال شێخ ناجی) ئەندامی ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێم و لیوا ڕوکن(عومەر ساڵح) سەرۆکی ئەرکانی هێزەکانی حەفتا و (وەهاب هەڵەبجەیی) سەرۆکی دەزگای دژەتیرۆری سلێمانی و (سەرخێڵ کەمال) بەرپرسی ئۆپەراسیۆنەکانی ئاسایشی سلێمانی کۆبونەوە”.

بەپێی زانیارییەکانی دژەتیرۆر، مەبەست لە کۆبونەوەکە پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو دەزگای دژەتیرۆر بوو لەسەر ئۆپەراسیۆنی هاوبەش و هەواڵگری و مەشق و ڕاهێنانی سەربازی و لەناوبردنی پاشماوەکانی داعش.

بابەتی پێشتر

یه‌كێتى به‌شداری له‌ هه‌ڵبژاردنى ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانى عێراق ناكات

بابەتی دواتر

حه‌لبووسی به‌ سه‌رۆكى پەرلەمانی عێراق هه‌ڵبژێردرایه‌وه‌

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share