(ڤیدیۆ) دۆرتمۆند ڕیمۆنتادای به‌رامبه‌ر ئینتراخت فرانکفۆرت تۆمارکرد

یانه‌ی بوروسیا دۆرتمۆند ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی هه‌فته‌ی 18ی خولی ئه‌ڵمانیای به‌رامبه‌ر ئینتراخت فرانکفۆرت ئه‌نجامدا، یارییه‌که‌ش به‌ بردنه‌وه‌ی زه‌ردپۆشه‌کان کۆتاییهات.

ئه‌مشه‌و شه‌ممه‌، له‌ چێوه‌ی یارییه‌کانی هه‌فته‌ی 18ی خولی پله‌ یه‌کی ئه‌ڵمانیا، یانه‌ی ئینتراخت فرانکفۆرت میوانداریی یانه‌ی بوروسیا دۆرتمۆندی کرد، یارییه‌که‌ به‌ ئه‌نجامی سێ گۆڵ به‌رامبه‌ر به‌ دوو گۆڵ له‌ به‌رژه‌وه‌ندیی یانه‌ی میوان کۆتاییهات.

گۆڵه‌کانی فرانکفۆرت له‌ خوله‌که‌کانی 15، 24 له‌لایه‌ن ڕافائێل بۆری کۆڵۆمبییه‌وه‌ تۆمارکران، گۆڵه‌کانی ڤێستیڤالینیش له‌ خوله‌که‌کانی 71، 87، 89 له‌لایه‌ن تۆرگان هازارد، مه‌حمود داود، جود بیلینگهامه‌وه‌ تۆمارکران.

به‌پێی ئه‌نجامه‌که‌، دۆرتمۆند به‌ کۆکردنه‌وه‌ی 37 خاڵ له‌ پله‌ی دووه‌می ڕیزبه‌ندیی یانه‌کانی ئه‌ڵمانیا جێگیربوو، هه‌روه‌ها یانه‌ی ئینتراخت فرانکفۆرت به‌ 27 خاڵه‌وه‌ له‌ پله‌ی حه‌وته‌م به‌ ناجێگیری مایه‌وه‌.

ئه‌نجامه‌کانی دیکه‌:

گروته‌ر فۆرت 0-0 شتوتگارت

هۆفنهایم 3-1 ئاوگسبۆرگ

بایه‌ر لیڤه‌رکوزن 2-2 یونایه‌ن به‌رلین

لایپزیک 4-1 ماینز

بابەتی پێشتر

چێڵسی 5-1 چێسته‌رفێڵد

بابەتی دواتر

وه‌زاره‌تى كاره‌با: كه‌می پێدانی كاره‌با هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به‌ پێوه‌ری زیره‌كه‌وه‌ نییه

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share