بەڕێوەبەرایەتی تەندروستیی هەڵەبجە ڕایگەیاند، ئامادەکارییان کردووە بۆ شەپۆلی دیکەی ڤایرۆسی کۆرۆنا ئەگەر تێیکەوتن.
تەندروستیی پارێزگای هەڵەبجە دەڵێت، “ئێمە ئامادەکاری پێویست بۆ هەر شەپۆلێکی دیکە ڤایرۆسی کۆڕۆنا دەکەین و لەوچێوەیەشدا هەستاوین بەدابینکردنی هەشت سێتی صیانە بۆهەردوو کارگەی بەرهەم هێنانی ئوکسجینی نەخۆشخانەی وەفا و نەخۆشخانەی چارەسەری بەرکەوتوانی چەکی کیمیایی”.
داوای لە هاوڵاتییانیش کردووە، خۆیان بپارێزن و ڕێنماییەکان جێبەجێبکەن، تا خەڵکی نەکەوێتەوە شەپۆلێکی دیکەی ڤایرۆسەکەوە.
دوای تۆمارکردنی چەند حاڵەتێکی گۆڕاوی ئۆمیکرۆن و بەرزبوونەوەی کەمی ئامارەکان، جارێکی دیکە هۆشداری لە شەپۆلی دیکەی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەدرێت و حکومەتی هەرێمیش فشاری زیاتر لە هاوڵاتییان دەکات تا بەدەم خۆڤاکسینەکردنەوە بچن.