پۆگبا تاوەکو ئاداری 2022 ناگەڕێتەوە

ڕاهێنەری یانەی مانچستەر یونایتد، ڕاڵف ڕانیک دووپاتیدەکاتەوە، تاوەکو سەرەتای مانگی ئاداری 2022 پۆل پۆگبا ناتوانێت بگەڕێتەوە.

ڕانیک لەبارەی پۆگباوە ڕایگەیاندووە، “بەر لەدەستپێکی مەشق و ڕاهێنانەکان چاوم پێیکەوت، لەژووری جلگۆڕینەکان بوو، هیوادارین بەزووترین کات بگەڕێتەوە، بەپێی زانیارییەکانی من، لەماوەی چوار تاوەکو پێنج هەفتەی دیکەشدا لەقۆناغی پشوودان و چارەسەردا دەبێت. دوای ئەوە بۆ یاریکردن ئامادەدەبێت”.

بەپێی هەواڵی ڕۆژنامەی دەیلی مەیڵ، پۆل پۆگبا بەهۆی لێکپچڕانی بەستەرە خاچییەکانی ئەژنۆیەوە لە مانگی تشرینی دووەمی 2021ــەوە لە یاریکردن دابڕاوە، بڕیارە تاوەکو سەرەتای مانگی ئاداری 2022 بەردەوامبێت لەسەر پرۆگرامی چارەسەربوون و گەڕانەوە.

دوورکەوتنەوەی ڕەشئەسمەرەکەی فەرەنسا گەورەترین زیانی بە پلانەکانی ڕاڵف ڕانیکی ئەڵمانی گەیاندووە، تاوەکو ئێستا داهاتووشی ناڕوونە و نەزانراوە ئایا لە مانچستەر یونایتد بەردەوام دەبێت، یاخود ڕوو لە یانەیەکی دیکە دەکات، بەشێوەیەکی گشتی شڵەژان بە بارودۆخییەوە دیارە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ)  ڕیاڵ مه‌درید سێیه‌م دۆڕاندنی لالیگای تۆمارکرد و له‌ پله‌ی چواره‌مدا جێگیربوو

ئه‌مشه‌و، شه‌ممه‌‌ به‌شێک له‌ ڕوبه‌ڕوبوونه‌وه‌کانی هه‌فته‌ی 11ی خولی پله‌ یه‌کی ئیسپانیا ئه‌نجامدران، یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید دۆڕاندنێکی چاوه‌ڕواننه‌کراوی تۆمارکرد.…
Total
0
Share