یەكەم كۆبوونەوەی نوێنەران بە كراوەیی دەهێڵرێتەوە

بڕیارە سبەینێ یەكەم كۆبوونەوەی خولی نوێی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەڕێوەبچێت، بەڵام پێناچێت جگە لە كارە ڕۆتینییەكان، سەرۆكی ئەنجومەنەكە و جێگرەكانی هەڵبژێردرێن، بەو پێیەی ڕێككەوتنیان لەسەر نەكراوە.

فەرمانگەی ڕاگەیاندنی ئەنجومەنی نوینەران كارنامەی یەكەم دانیشتنی خولی نوێی ئەنجومەنەكەی بڵاوكردووەتەوە، كە چەند هەنگاوێكی ڕۆتینی لەخۆدەگرێت، لە نموونەی خوێندنەوەی چەند ئایەتێك لە قورئانی پیرۆز و هەروەها فاتیحە بۆ شەهیدان، دواتر ئەمینداری گشتیی ئەنجومەنی نوێنەران وتارێك پێشكەشدەكات و ناوی ئامادەبووان دەخوێنێتەوە، پاشان بەتەمەنترین پەرلەمانتار سەرۆكایەتیی دانیشتنەكە دەگرێتە ئەستۆ، كە مەحمود مەشهەدانی بەتەمەنترینیانە.

دوای تێپەڕاندنی ئەو كارە ڕۆتینییانە، پەرلەمانتاران سوێندی یاسایی دەخۆن، سەرۆكە بەتەمەنەكە وتارێك پێشكەشدەكات و دواتر دەرگای خۆپاڵاوتن بۆ پۆستی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران و دوو جێگرەكەی دەكاتەوە.

بووە بە عورفێكی تەوافوقی، كە پۆستی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران بۆ پێكهاتەی سوننە بێت، بەڵام تا ئێستا ڕێككەوتنی كۆتایی نەكراوە لەبارەی ئەوەی كێ لە سوننەكان پۆستەكە وەربگرێت، هەروەها لەبارەی جێگیرەكانیشیەوە، كە شیعەیەك و كوردێك دەبن، بەهەمانشێوە ڕێككەوتن نەكراوە.

لە میدیا عێراقییەكان دوو كەس زۆرترین قسەیان لەسەرە بۆ ئەوەی ببنە سەرۆكی خولی پێنجەمی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەوانیش، محەمەد حەلبوسی سەرۆكی هاوپەیمانیی تەقەدوم، هەروەها مەحمود مەشهەدانی سەركردە لە هاوپەیمانیی عەزمی خەمیس خەنجەر.

ئەمە جگە لەوەی لەسەر پۆستەكانی سەرۆك وەزیران و سەرۆك كۆماریش ڕێككەوتن نەكراوە، وەزیران بۆ شیعە و كۆماریش بۆ كورد دەبێت.

بۆیە بە ئەگەرێكی زۆر كۆبوونەوەی سبەینێی نوێنەران لەلایەن سەرۆكی بەتەمەنەوە بەكراوەیی دەهێڵرێتەوە تا ڕێككەوتن لەبارەی پۆستەكانەوە دەكرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بومەلەرزەكەی توركیا لە هەرێم و چەند پارێزگایەكی عێراق هەستیپێكراوە

وەزارەتی گواستنەوەی عێراق رایدەگەیەنێت، ئەو بومەلەرزەیەی ئەمشەو توركیای گرتەوە لەلایەن دانیشتووانی هەرێم و هەندێك پارێزگای ترەوە هەستیپێكراوە. وەزارەتی…
زیاتر ببینە

لەبارەی رێکارەکانی جێبەجێکردنی رێککەوتنی نێوان هەرێم و بەغداد زانیاریی نوێ ئاشکراکرا

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، لەبارەی رێکارەکانی جێبەجێکردنی رێککەوتنی نێوان هەرێم و بەغداد زانیاریی نوێ ئاشکرادەکات. سۆران عومەر، ئەندامی…
Total
0
Share