كارنامەی یەكەم كۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەران ئاشكراكرا

ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق

كارنامەی یەكەم كۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاشكراكرا، كەسایەتییەكی سوننی سەرۆكایەتی دەكات.

ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی، ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕاگەیەندراوێكی لەبارەی یەكەم كۆبوونەوەی ئەم خوولەیەوە بڵاوكردەوە.

كۆبوونەوەكە كە ڕۆژی یەكشەممەی داهاتوو 9ی كانوونی دووەم ئەنجامدەدرێت، دەستپێكەكەی لەلایەن ئەمینداری گشتیی ئەنجومەنی نوێنەرانەوە سەرپەرشتیدەكرێت، دواتر بەتەمەنترین ئەندامی ئەنجومەنەكە كە مەحمود مەشهەدانی سەرۆكی پێشووتری ئەنجومەنی نوێنەران و كاندیدی براوەی ئەم خوولەیە، وەك سەرۆكی كاتیی ئەنجومەنی نوێنەران سەرۆكایەتیی كۆبوونەوەكە دەكات.

بەپێی ڕاگەیەندراوەكە، مەشهەدانی داوا لە پەرلەمانتاران دەكات سوێندی یاسایی بخۆن و دوای خوێندنەوەی وتەیەك، دەرگای خۆكاندیدكردن بۆ پۆستەكانی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران و هەردوو جێگرەكەی دەكرێتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەنتەری ئەلیکترۆنی لە ئاسایشی نیشتمانیی عێراق: کێشە بۆ دامودەزگاکانی حکومەتی عێراق دروستنەبووە بەهۆی کێشە ئەلکترۆنییەکەوە

سەنتەرەکە لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، دامەزراوەکانی حکومەتی عێراق نەکەوتوونەتە ژێر کاریگەریی ئەو پەککەوتنە جیهانییە کە ئەمڕۆ سێرڤەرەکانی ویندۆزی…
Total
0
Share