فڕۆکەکانی تورکیا بناری قەندیل و ئاسۆسیان بۆردومانکرد

ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا بناری قەندیل و زنجیرە چیای ئاسۆسیان بۆردومانکرد، بەپێی زانیارییەکان هیچ زیانێکی گیانی نەبووە.

پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا گواستییەوە، فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا زنجیرە چیای ئاسۆس-یان لە سنووری گوندی کانی توو(کوڕ کوڕ) و لە بناری قەندیلیش گوندی زارگەڵی-یان بۆردومانکرد.

بەپێی زانیارییەکانی تۆڕی میدیایی ئێستا، تائێستا فڕۆکەکانی تورکیا بەردەوامن لە سووڕانەوە بەسەر ناوچەکەدا، بەڵام بۆردومانەکان هیچ زیانێکی گیانییان نەبووە.

بۆردومانەکان ترس و دڵەڕاوکێیان لای خەڵکی ناوچەکە بڵاوکردووەتەوە و بەهۆی ترسی خەڵکی ناوچەکە، کێشە لە ڕێگەی کورتەک دروستبووە کە ئیدارەی ڕاپەڕین و ئیدارەی سۆران بەیەكەوە دەبەستێتەوە و هاوڵاتییان ناتوانن هاتوچۆ بەو ڕێگەیەدا بکەن.

IMG_4607 IMG_4608

IMG_4607

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سیناتۆرێکی ئەمریکا هۆشداریی دەدات لە هـ.ـێرشکردنە سەر ‌هـ.ـەسـ.ـەدە

لیندزی گراهام، سیناتۆری کۆماریی لە ئەنجومەنی پیرانی ئەمریکا رایگەیاند، بەکارهێنانی هێزی سـ.ـ.ـەربازی لەلایەن حکومەتی نوێی سوریا لەدژی کورد…
Total
0
Share