فڕۆكەیەكی بێفڕۆكەوان لەلایەن هێزە عێراقییەكانەوە خرایەخوارەوە

سوپای عێراق

هێزەكانی بەرگریی ئاسمانی عێراق فڕۆكەیەكی بێفڕۆكەوانیان خستەخوارەوە كە هەوڵیدەدا لە بنكەی عەین ئەسەد نزیك ببێتەوە.

شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنیی عێراق ڕایگەیاند، بەرگریی ئاسمانی فڕۆكەیەكی بێفڕۆكەوانی سەرچاوە نادیاری خستووەتەخوارەوە، كە هەوڵیداوە لە بنكەی عەین ئەسەدی سەر بە فەرماندەیی هێزی ئاسمانیی عێراق نزیك ببێتەوە.

ئاماژەی بەوەشكرد، فڕۆكەكە لە دەرەوەی بنكەكە خراوەتە خوارەوە.

ئەوەش لەكاتێكدایە ئێوارەی دوێنێ بنكەكە بە پێنج مووشەك هێرشیكرایەسەر، بەبێ ئەوەی هیچ یەكێكیان لەناویدا بكەوێتە خوارەوە.

عەین ئەسەد دووەم گەورە بنكەی ئاسمانییە لە عێراق لەدوای بنكەی بەلەد.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

د.نەرمین مەعروف: چاوەڕوان دەکرێت سبەینێ تەیف سامی بۆ گفتوگۆی کێشەکانی لیستی مووچە بێتە هەرێمی کوردستان

د. نەرمین مەعروف، ئەندامی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، وەفدێکی باڵای وەزارەتی دارایی عێراق بە سەرۆکایەتی تەیف…
Total
0
Share