عێراق بڕیاریدا پشكه‌كانى ئیكسۆن مۆبێل بكڕێته‌وه‌

ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانی عێراق ڕه‌زامه‌ندیدا كۆمپانیاى نیشتمانیی نه‌وتی عێراق پشكى كۆمپانیاى ئیكسۆن مۆبیل له‌ كێڵگه‌ى خۆرئاواى “گه‌رنه‌/1” بكڕێته‌وه‌.

میدیایی فه‌رمیى عێراق بڵاویكرده‌وه‌، ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران له‌ كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌مڕۆیدا بڕیاریدا كه‌ كۆمپانیاى نیشتمانیی نه‌وت، پشكى كۆمپانیاى ئیكسۆن مۆبیل له‌ كێڵگه‌ى خۆرئاواى “گه‌رنه‌/1” بكڕێته‌وه‌.

“گه‌رنه‌” یه‌كێكه‌ له‌ كۆمپانیا گه‌وره‌كان یه‌ده‌گى نه‌وته‌كه‌ى زیاتر له‌ 20 ملیار به‌رمیل نه‌وته‌ و تواناى به‌رهه‌مهێنانى له‌ ساڵى ڕابردوودا ڕۆژانه‌ 500 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت بووە.

خالید حه‌مزه ‌به‌ڕێوه‌به‌رى كۆمپانیاى نه‌وتى به‌سره‌ ساڵى ڕابردوو به‌ ڕۆیته‌رزى ڕاگه‌یاندبوو، ئیكسۆن مۆبیل بڕیاریداوە پشكى خۆی به‌ڕێژه‌ى 32.7 % بفرۆشێت به‌ به‌هاى 350 ملیۆن دۆلار.

بابەتی پێشتر

شارێكى عێراقیان تێدایه‌.. پێنج شاری گەورەی جیهان لەژێر هەڕەشەی نوقمبووندان

بابەتی دواتر

بەرپرسێكی عێراقی: لەناوبردنی داعش بەبێ هەماهەنگی لەگەڵ پێشمەرگە نایەتەدی

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لە عێراق سبەینێ كرایە پشووی فەرمی

ئەمیندارێتی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڵاویكردەوە، لەسەر ڕاسپاردەی مستەفا كازمی سبەینێ لەسەرجەم فەرمانگەكانی دەوڵەت پشووی فەرمییە. بەپێی ڕاگەیەندرواێكی ئەمیندارێتی…
Total
0
Share