به‌غداد به‌شێكى دیكه‌ى پاره‌ى گه‌نمى جوتیارانى ڕه‌وانه‌ى هه‌رێم كرد

حكومه‌تى عێراق چەكی پارەی بەشی هەشتەمی پارەی گه‌نمى جوتیارانی بۆ ساڵی 2021 ڕه‌وانه‌ى هه‌رێم كرد، كه‌ نزیكه‌ى 900 ملیۆن دیناره‌ و به‌منزیكانه‌ ‌دابه‌شده‌كرێت.

نەوزاد شێخ كامل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی له‌ وه‌زاره‌تى بازرگانى هه‌رێم ڕایگەیاند، چەكی پارەی بەشی هەشتەمی پارەی جوتیاران بۆ ساڵی 2021  گەیشتووەتە هەرێم و لە چەند ڕۆژی ئایندەدا، پاش وەرگرتنی ڕێكارە ئیدارییەكان، لە ڕێگای بەڕێوەبەرایەتیی بازرگانیی دانەوێڵەی شارەكان، چەكەكان بەپێی ڕۆژی وەرگرتنی گەنم لە سایلۆكان دابەشدەكرێن.

ڕوونیشیكردووه‌ته‌وه‌، بڕی پارەی هاتوو بۆ شارەكان بریتین لە، هەولێر 350 ملیۆن دینار، سلێمانی 500 ملیۆن دینار و دهۆك 50 ملیۆن دینار‌.

بابەتی پێشتر

گرێبەستەكانیان لەگەڵ عێراق یارمەتیی تیرۆری داوە<br> فایزەر و ئەسترازێنیکا لە ئەمریكا لێكۆڵینەوەیان لەگەڵ دەكرێت

بابەتی دواتر

ئەمڕۆ چەند یارییەکی گرنگ ئەنجامدەدرێن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share