گرێبەستەكانیان لەگەڵ عێراق یارمەتیی تیرۆری داوە
فایزەر و ئەسترازێنیکا لە ئەمریكا لێكۆڵینەوەیان لەگەڵ دەكرێت

 

دادگای تێهەڵچوونەوەی ئەمریکا داوایەکی یاسایی لە دژی كۆمپانیاكانى ئەسترازێنیکا و ‏فایزەر و چه‌ند كۆمپانیایه‌كى تر زیندووکردەوە، گومان هەیە گرێبەستەکانیان لەگەڵ ‏وەزارەتی تەندروستیی عێراق یارمەتی دارایی تیرۆری داوە.‏

به‌پێی هه‌واڵێكى ئاژانسی ڕۆیته‌رز، گروپی چەکداریی “جیش المهدی” کە لەلایەن میلیشیا ‏شیعەکانی “حزبوڵڵا” پاڵپشتیی دەکرێت، پێشتر و لەكاتی گرێبەستەكاندا کۆنترۆڵی ‏وەزارەتی تەندروستیی عێراقی کردووە، لەو کاتەدا وەزارەتەکە لەگەڵ 21 کۆمپانیای ‏دەرمان و کەرەستە و پێداویستیی پزیشکی گرێبەستی هەبووە و مامەڵەی لەگەڵ کردوون.‏

به‌وته‌ى ئاژانسه‌كه‌، به‌شێك له‌ كۆمپانیاكان بۆ وەرگرتن و بردنەوەی گرێبستەکان، ‏بەرتیلیان داوە و پارەكەش چووە بۆ گروپە چەكدارییەكان.‏

له ‌به‌رامبه‌ریشدا کۆمپانیاکان ئەنجامدانی هەموو جۆرە سەرپێچییەک ڕەتدەكەنەوە.‏

نوێنەریهەریەك لەو پێنج کۆمپانیایەی گومانیان لەسەرە، (ئەسترازێنیکا، فایزەر، جۆنسن ‏ئەند جۆنسن، هۆممان لا رۆچ و هەروەها جی ئی بۆ چاودێریی تەندروستی)، لە ‏ڕاگه‌یه‌ندراوێكى هاوبه‌شدا ڕایانگه‌یاندووه‌، لێپرسینەوەی دیكەش بكرێت تۆمەتبارنەبوونی ‏ئەو كۆمپانیایانە دەسەلمێنرێت.‏

سکاڵاکە لە ساڵی 2020 لەلایەن ئەندامانی خێزانی قوربانییانی هێرشەکانی گروپی سوپای ‏مەهدی-یەوە لە ئەمریکا تۆمارکراوە، بەڵام ئەوکات لەلایەن دادوەرێکی فیدراڵیەوە ‏سکاڵاکە ڕەتكرایەوە.‏

پێشتر پارێزەرانی کۆمپانیاکان لە دادگای تێهەڵچوونەوە ڕایگه‌یاندبوو،‌ لەدوای ڕووخانی ‏ڕژێمى به‌عسه‌وه‌ لە ساڵی 2003وە، کۆمپانیاکانیان دەرمان و چارەسەری شێرپه‌نجه‌ و ‏دەرزیی تووشبووانی هیمۆفیلیا و چەندین ئامێری پزیشکیی پێشكەوتوویان بە حکومەتی ‏عێراق داوە.‏

بۆیە ترسیان هەیە لەوەی سزادانی كۆمپانیاكان كاریگەریی ترسناكی دەبێت لەسەر ‏ئامادەیی كۆمپانیا و رێكخراوە ناحكومییە ئەمریكییەكان بۆ ئەنجامدانی چالاكیی بنەڕەتی و ‏گرنگ لەو ناوچانەی كێشە و پشێوییان تێدایە.‏

بابەتی پێشتر

پشکی عێراق لە بەرهەمهێنانی نەوت بۆ مانگی داهاتوو زیاترە لە 4.3 ملیۆن بەرمیلی ‏ڕۆژانە

بابەتی دواتر

به‌غداد به‌شێكى دیكه‌ى پاره‌ى گه‌نمى جوتیارانى ڕه‌وانه‌ى هه‌رێم كرد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share