لە ساڵی 2021دا زیاتر لە 520 توندوتیژیی بەرامبەر پیاوان ئەنجامدراون

بەراورد بە ساڵی ڕابردوو كەمێك دابەزیووە

ساڵی ڕابردوو 521 حاڵەتی سكاڵا و توندوتیژی لەسەر پیاوان، 68 حاڵەتی خۆكوشتن و شەش كوشتنی پیاوان لەلایەن ژنەكانیانەوە تۆماركراون، بەپێی ئامارێكی یەكێتیی پیاوان.

بورهان عەلی، سەرۆكی یەكێتیی پیاوانی كوردستان لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، بەدرێژایی ساڵی 2021 لە سەرجەم پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان و كەركوك 521 سكاڵا و توندوتیژی لەسەر پیاوان، 68 خۆكوشتن و شەش حاڵەتی كوشتنی پیاوان لەلایەن ژنەكانیان بە هاوكاریی كەسانی دیكە تۆماركراون.

حاڵەتەكانی توندوتیژیی بەرامبەر پیاوان بەپێی ڕێكخراوەكە بەمجۆرەن، (دەركردنی پیاوی بەتەمەن 31 حاڵەت، خیانەتی هاوسەری 47، توندوتیژی 8، دەستێوەردانی خێزانی 199، فشاری دەروونی و سێكسی و ئابوری 11، دەستبەسەرداگرتنی مووچە 6 و دەستبەسەرداگرتن و ڕێگری لە بینینی منداڵ 219 حاڵەت).

بورهان عەلی ڕوونیشیكردەوە، لە نێو حاڵەتەكانی خۆكوشتندا (24 حاڵەت لە هەولێر، 28 لە سلێمانی، 9 لە دهۆك، پێنج لە كەركوك و دوو حاڵەت لە هەڵەبجە) بوون.

ئەگەرچی بە بەراورد بە ساڵی ڕابردوو حاڵەتەكانی توندوتیژی بەڕێژەیەكی كەم دابەزیون، بەڵام بەوتەی سەرۆكی یەكێتیی پیاوان “هۆكارەكانی كێشە خێزانییەكان بەردەوامن، لەوانە قەیرانی داریی و ئابوری، كە كاریگەریی ڕاستەوخۆی هەیە لەسەر سكاڵا و توندوتیژییەكانی پیاوان لەكاتێكدا بەپێی یاسایی باری كەسێتی، پیاو بەرپرسە لە دابینكردنی سەرجەم پێداویستییە ئابوری و داراییەكان”.

ڕوونیشیكردەوە، لە ساڵی 2020دا 553 سكاڵا و 91 خۆكوشتن و 8 كوشتنی پیاوان لەلایەن ژنەكانیانەوە تۆماركراون.

بابەتی پێشتر

بەهای ئەپڵ دەگاتە 3000 ملیار دۆلار

بابەتی دواتر

لە ساڵی 2021دا زیاتر لە 28 هەزار كۆچبەر بە كەناڵی مانش-دا پەڕیونەتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ڕێکخراوێکی چاودێر لەسەر ئازادیی ڕۆژنامەوانی باس لە پێشێلکاری بەرامبەر پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا دەکات

ڕێکخراوی کوردستان وۆچ، ئەمڕۆ دووشەممە 1ی شوبات ڕاپۆرتی مانگانەی سەبارەت بە پێشێلکارییەکان بەرامڤەر ڕۆژنامەنوسان بڵاوکردەوە و تێیدا باس…
Total
0
Share