ڤیاگرا تووشبوویەكی كۆرۆنای لە حاڵەتی كۆما چاككردەوە

خانمە پەرستارێک، دوای تووشبوونی بە کۆرۆنا و چوونە حاڵەتی بێهۆشییەوە “کۆما” بۆ ‏ماوەی چەند هەفتەیەک، بەهۆی وەرگرتنی ژەمێک حەبی ڤیاگراوە، چاکدەبێتەوە. ‏

ڕۆژنامەی دەیلی مەیل-ی بەریتانی بڵاویکردەوە، پەرستارێک، کە تەمەنی 37 ساڵە و ‏تووشبووی كۆرۆنا بووە و كەوتبووە حاڵەتی كۆماوە، بەهۆی وەرگرتنی ژەمێک حەبی ‏ڤیاگرا، (کە وەک چارەسەر بۆ لاوازیی سێکسی بەکاردەهێنرێت)، دوای تێپەڕینی 28 ‏ڕۆژ لە حاڵەتی کۆما، چاکبووەتەوە.‏

پزیشکەکان دەڵێن، ئەو ژەمە لە حەبی ڤیاگرا وەک یەکێک لە چارەسەرە ئەزموونییەکان بۆ ‏دۆخی سەختی تووشبووانی کۆرۆنا بەکارهێنراوە. ‏

مۆنیکا ئەلمایدا، کە تووشی کۆرۆنا بووە و کەوتووەتە حاڵەتی کۆماوە، پێشتر دوو ژەمی ‏ڤاکسینی وەرگرتووە، بەڵام لە مانگی تشرینی یەکەمی ڕابردووەوە تووشی کۆرۆنا بووە و ‏لە 9ی تشرینی دووەمدا بەهۆی خراپبوونی دۆخی تەندروستییەوە ڕەوانەی ‏نەخۆشخانەکراوە. ‏

خانمە پەرستارە تووشبووەكە، دوای هەفتەیەک لەچوونە نەخۆشخانە براوەتە بەشی ‏چاودێریی چڕ، دواتر كەوتووەتە دۆخی کۆماوە، دوای نزیكەی 28 ڕۆژ، لەو بەرنامە ‏چارەسەرەی بۆی دانراوە، ژەمێک حەبی ڤیاگرای وەک یەکێک لە چارەسەرە ‏ئەزموونییەکان پێدراوە، دوای وەرگرتنی ڤیاگراكە، لە مانگی کانونی یەکەمی ڕابردووەوە ‏دۆخی تەندروستیی نەخۆشەکە بەرەو باشبوون چووە.‏

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نەخۆشخانەی منداڵان: زۆربوونی حاڵەتەکانی سکچوون لە منداڵاندا پەیوەندیی بەگۆڕانی وەرزەوە هەیە

بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی منداڵان لە سلێمانی، بەرزبوونەوەی حاڵەتاكانی توشبوونی منداڵان بە سکچوون و ڕشانەوە دەگەڕێنێتەوە بۆ هاتنی وەرزی گەرما…
Total
0
Share