سلێمانی.. نرخی کارەبای مۆلیدە دیاریکرا

قائیمقامیەتی سلێمانی نرخی کارەبای مۆلیدە ئەهلییەکانی بۆ مانگی ڕابردوو ڕاگەیاند، ‏نرخی یەک ئەمپێر کارەبای مۆلیدە لە نێوان 12.500 بۆ 13.500 دیناردایە.‏

بەپێی خشتەکەی قائیمقامیەتی سلێمانی، نرخی ئەمپێرێک كاره‌بای مۆلیدەی گەڕەکەکان ‏ئەوانەى بەپێى بەرنامەى قائیمقامیەت کاردەکەن لە سلێمانى بۆ مانگى (12) له ‌نێوان ‏‏(12.500) دینار بۆ (13.500) دینار ده‌بێت، هاوكات خشته‌ی پێدانی كاره‌بای مۆلیدە  ‏به‌یانیان 6:300 بۆ 8:00 و دواتریش ی 12:00 نیوەڕۆ بۆ 1:00ى شه‌و كارده‌كه‌ن، ئەو ‏كاتانەی كارەبای نیشتمانی نییە.‏

به‌پێی كۆنووسی كۆبونه‌وه‌ی لیژنه‌ی قائیمقامیەت‌‌، کارکردنی مۆلیدە ئه‌هلییه‌كان‌ له‌ مانگی ‏ڕابردوودا له ‌نێوان (274) بۆ (300) کاتژمێردا بووه‌ و هه‌ر کاتژمێرێك به‌ (45.6) دینار ‏بووه‌،‌ به‌مه‌ش نرخی یه‌ك ئه‌مپێر كاره‌بای مۆلیدەی ئه‌هلی له‌ ناوشاری سلێمانی بۆ ئه‌و ‏مانگه‌ له‌ نێوان 12.500 هه‌زار بۆ 13.500 دینار ده‌بێت، بەڵام نرخى کارەباى مۆلیدەی ‏گوندەکان کەمتر و ئەو مۆلیدانەش کە لە 7:00ی بەیانى بۆ 1:00ى شەو کاردەکەن، ‏نرخى ئەمپێریان زیاترە.‏

سەبارەت بە خشتەى كاره‌بای مۆلیدە ئه‌هلییه‌كان پێویسته‌ به‌یانیان لە کاتژمێر 6:30 بۆ ‏کاتژمێر 8:00 كاره‌با بۆ هاوڵاتیان دابینبكه‌ن، به‌ڵام له‌ ڕۆژانی هه‌ینی و پشووه‌ ‏فه‌رمییه‌كاندا له‌ بری به‌یانیان کاتژمێر 10:00ی بەیانی كار بە مۆلیدەکان دەکرێت.‏

بابەتی پێشتر

سریلانکا دەیەوێت قەرزی نەوتی ئێران بە (چا) بداتەوە

بابەتی دواتر

هێرشی درۆنی بۆمبڕێژكراو بۆسەر عەین ئەسەد پووچەڵكرایەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share