سریلانکا دەیەوێت قەرزی نەوتی ئێران بە (چا) بداتەوە

دوای ئەوەی وڵاتی سریلانکا بەهۆی قەیرانی داراییەوە ڕایگەیاند، ناتوانێت پارەی قەرزی ‏نەوتی ئێران بداتەوە، ئێستا دەیەوێت قەرزەکە بە (چا) بداتەوە، هەڵوێستی ئێرانیش بۆ ‏ڕازیبوون بە پێشنیازەكە ئەرێنییە.‏

لەسەر ئەو پرسە، هاشم ئەشعزادە، باڵیۆزی ئێران لە سریلانکا ڕایگەیاندووە، “یەکێک لە ‏ڕێگەكانی دۆزینەوەی چارەسەرەکان بۆ گەڕانەوەی قەرزی نەوتی ئێران، (چا)یە، کە ئێمە ‏پێمان باشە”.‏

سریلانکا بەهۆی وەرگرتنی نەوت و نەدانی پارەکەی بە ئێران، وڵاتەكە ئێستا 251 ملیۆن ‏دۆلار قەرزداری ئێرانە.‏

پێشتر بەهۆی سزای ئابوری لەسەر نەوتەكەی، ئێران ناچاربووە زۆرجار بە قەرزیش ‏نەوتەکەی بفرۆشێت، ئەوەش بەهاوکاریی وڵاتی چین.‏

ڕامش پاتیرانا، وەزیری چاندن لە حکومەتی سریلانکا بە ئاژانسی ڕۆیتەرزی وتووە، “لە ‏تواناماندا هەیە مانگانە بە بەهای پێنج ملیۆن دۆلار (چا) ڕەوانەی ئێران بکەین، بەوەش ‏دەستدەکەینەوە بە دانەوەی ئەو قەرزەی بەهۆی کڕینی نەوتەوە لەسەرمان كەڵەكەبووە”.‏

سریلانکا چوارەمین وڵاتی بەرهەمهێنەری (چا)یە لەسەر ئاستی جیهان، ئێرانیش شەشەمین ‏وڵاتی بەکارهێنەری (چا)یە لە جیهاندا، بەوەش ئەم مامەڵە ملیۆنان دۆلارییە، لەنێوان ‏چوارەمین وڵاتی بەرهەمهێن و شەشەمین وڵاتی بەکارهێنەردا دەبێت.‏

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرچاوەیەکی ئاگادار: ئەمڕۆ دانەغاز دەستدەكاتەوە بە هەناردەکردنەوەی غازی سروشتی

سەرچاوەیەكی ئاگادار ڕایدەگەیەنێت، لە دواینیوەڕۆی ئەمڕۆوە، دانەغاز دەستدەكاتەوە بە هەناردەکردنەوەی غازی سروشتی. ئەو سەرچاوەیە ئەوەشی وت، لە ئەمشەوەوە،…
زیاتر ببینە

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان: سبەی پارەی مووچەی مانگی نۆمان بەدەستدەگات

بەپێی زانیارییەکان، سبەی بەغداد پارەی مووچەی مانگی نۆی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دەنێرێت. سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابوریی…
زیاتر ببینە

سوپای ئێران: تەکنەلۆجیای ئەتۆمیی ئێرانی بە هیچ هێرشێک لەناوناچێت

سوپای ئێران رایدەگەیەنێت، تەکنەلۆجیای “ئاشتییانەی” ئەتۆمیی ئێرانی، بە هیچ هێرشێک لەناو ناچێت. سپای ئێران لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، ئەمریکا…
Total
0
Share