دوو کەس بەتۆمەتی کوشتنی خاوەن پێداویستییەکی تایبەت و دزینی ئۆتۆمبێلەکەی دەستگیرکران

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی کەرکوک ڕایگەیاند کە کەسێکی خاوەن پێداویستیی تەیبەت دوای پێنج ڕۆژ بێسەروشوێنبوونی ئەمڕۆ تەرمەکەی دۆزراوەتەوە و تۆمەتباری تاوانەکەش دەستگیرکراوە.

لەڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، دوای پێنج ڕۆژ لەبێسەروشوێنبوونی هاوڵاتی ( عوسمان سلێمان محەمەد )، تەمەن 46 ساڵ، کە خەڵکی دوزخورماتوە، ئێوارەی ئەمڕۆ تەرمەکەی بەکوژراوی لەسنووری ناحیەی لەیلانی کەرکوک دۆزراوەتەوە.

دۆزینەوەی تەرمەکە بەپشتبەستن بووە بە زانیاریی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی ڕانیە، دوای ئەوەی لەپێشانگەی ئۆتۆمبێلەکانی ئەو شارە دەستبەسەر ئۆتۆمبێلە دزراوەکەدا گیراوە و یەکێک لەتۆمەتبارەکانیش دەستگیرکراون.

بەپێی ڕاگەیەندراوی پۆلیس، ئۆتۆمبێلەکە لەجۆری ( نیسان سەنی تەکسی ) بووە و لە چوارشەممەی ڕابردووەوە لەگەڵ شۆفێرەکەیدا کە دانیشتووی پەنجاعەلی بووە بێ سەروشوێنبووە.

دوای ئەوەی شۆفێرەکە دەستگیرکراوە دانیناوە بەوەدا کە ئۆتۆمبێلەکەی دزیوە و شۆفێرەکەی کوشتووە، لەگەڵ پۆلیسی کەرکوکدا بە هەمەهەنگی شوێنی تەرمەکە ئاشکراکراوە.

پۆلیسی کەرکوک ئاماژەی بەوەکردووە، بەهەماهەنگی لەگەڵ هۆبەی نەهێشتنی دزینی ئۆتۆمبێلی کەرکوک توانراوە تۆمەتبارێکی دیکەی ئەو تاوانە دەستگیربکرێت کە پێشینەی تاوانکاریان هەبووە.

بابەتی پێشتر

تورکیا لەماوەی 20 ساڵدا بەرزترین ڕێژەی  پێوانەیی هەڵاوسانی تۆمارکردووە

بابەتی دواتر

بۆچی مرۆڤەکان فێڵ لەیەکتری دەکەن؟

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share