پێشمەرگە بە دوو ڕۆژ مووچە وەردەگرێت

وه‌زاره‌تى دارایی دەستی بە دابەشكردنی مووچەی مانگی ڕابردوو كردووە، ئەمڕۆ و ‏سبەینێ هێزەكانی پێشمەرگە مووچە وەردەگرن.‏

لە دوێنێوە وەزارەتی دارایی دەستیكردووە بە دابەشكردنی مووچەی كۆتا مانگی ساڵی ‏ڕابردوو، یەكەم وەزارەت تەندروستی بوو كە مووچەی وەرگرت.‏

سه‌رچاوه‌یه‌كى ئاگادار له‌ وه‌زاره‌تى دارایی و ئابوریی هه‌رێم به‌ تۆڕی میدیایی ئێستاى ‏ڕاگه‌یاند، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ مووچه‌ی دیوانی پێشمه‌رگه‌ و لیواكان دابه‌شده‌كرێت.‏

ئاشكراشیكرد، سبه‌ینێ سێشەممە، یەکەکانی 70 و 80 مووچەیان پێده‌درێت.‏

بەوتەی سەرچاوەكە،‌ له ‌ڕۆژانی داهاتووشدا مووچه‌ی شوێنه‌كانی دیكه‌ش دابه‌شده‌كرێت، ‏بێ ئەوەی ڕەوتی خێرایی دابەشكردنەكە ئاشكرابكات.‏

بابەتی پێشتر

جەبار یاوەر: یارمەتییەكانی ئەمریكا پێشمەرگەی بۆ شەڕی تیرۆر ئامادەكردووە

بابەتی دواتر

ئێران سڕینەوەی وێنەكانی سولەیمانی لە ئینستگرام بە "كوشتنی گریمانەیی" وەسفدەكات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share