ئاگادارییەک لە هاتوچۆی سلێمانییەوە

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی ئاگاداری ئەو خاوەن ئۆتۆمبێلانە دەکاتەوە کە دەیانەوێت تۆمارکردنی یەکەمجار بۆ ئۆتۆمبێلەکانیان ئەنجامبدەن، لە گرێبەستی ئەلیکترۆنییەوە دەست بە مامەڵەکانیان بکەن.

لە راگەیەندراوێکی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانیدا هاتووە، “ئاگاداری سەرجەم ئەو هاوڵاتییانە دەکەین کە لە کاتی کڕینی ئۆتۆمبێل لە کۆمپانیا و پێشانگاکانی ئۆتۆمبێل کە مامەڵەی گواستنەوەی خاوەندارێتی(تحویلکردن) و تۆمارکردنی یەکەمجاری ئۆتۆمبێلەکانیان دەکەن، پێویستە لە کاتی سەردانیکردنیان بۆ ئەنجامدانی -بەڕادی ئۆتۆمبێل -گرێبەستی ئەلیکترۆنیان پێبێت، واتە پێش ئەوەی سەردانی بەڕادەکان بکەن گرێبەستەکانیان ئەنجامدابێت”.

ئاشکراشیکرد، “گرێبەستی ئەلیکترۆنی یەکەم قۆناغی جێبەجێکردنی مامەڵەکەیە و بە گەیشتنی بۆ ناوبەڕێوەبەرایەتی ئەگەر گرێبەستەکە بەردەست نەبێت ئەوا بە چەند رێگایەکی دژوار هاوڵاتی ناچار دەبێت لە رێگای دەستی دووەوە گرێبەست ئەنجامبدات بەم هۆیەشەوە هەڵە و کەموکورتی و بارگرانی لەسەر شانی دروستدەبێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ساڵح موسلیم: پاش کۆنفرانسەکە لیژنەیەک بۆ دانوستان لەگەڵ حکومەتی دیمەشق پێکدەهێندرێت

ساڵح موسلیم، رایگەیاند، “پاش کۆنفرانسەکە لیژنەیەک بۆ دانوستان لەگەڵ حکومەتى دیمەشق پێکدەهێندرێت”. ساڵح موسلیم، ئەندامی کۆنسەی هاوسەرۆکایەتیی پارتی…
زیاتر ببینە

بڕیاری هەڵگرتنی ڤیزای ئێران لەسەر هاوڵاتیانی هەرێم چووە بواری جێبەجێکردنەوە

ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی کۆمەڵگای دەروازەی نێودەوڵەتی پەروێزخان بڵاویکردەوە، لە ئەمڕۆوە جێبەجێکردنی بڕیاری هەڵگرتنی ڤیزا لەسەر هاوڵاتیانی هەرێم و…
Total
0
Share