نرخى نه‌وت بۆسه‌روو 78 دۆلار به‌رزبووه‌وه‌

نرخى نه‌وت جارێكى دیكه‌ له‌ بازاڕه‌كانى جیهان به‌رزبووه‌وه‌، هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وتى برێنت به‌سه‌روو 78 دۆلار مامه‌ڵه‌ى پێوه‌كرا.

به‌یانى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكى كردنه‌وه‌ى بازاڕه‌كانى نه‌وتدا، نرخى نه‌وت به‌ به‌رزبوونه‌وه‌ ده‌ستیپێكرد و هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وت نزیكه‌ى دۆلارێك به‌رزبووه‌وه‌ و نرخى به‌رمیلێك نه‌وتى برێنت به‌ 78.32 دۆلار مامه‌ڵه‌ى پێوه‌كرا.

هاوكات نرخى به‌رمیلێك نه‌وتى خۆرئاواى ئه‌مریكاش بۆ 75.78 دۆلار به‌رزبووه‌وه‌.

ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه‌، بڕیارە ڕۆژی سێشەممە 24 بەرهەمهێنەری ئەندام لە ڕێکخراوی ئۆپێک و دەرەوەی ئۆپێک کۆببنەوە بۆ ئەوەی تاوتوێی بازاڕی نەوت بکەن.

به‌پێی هه‌واڵێكى ئاژانسی ڕۆیته‌رز، پێشبینی دەکرێت بەرهەمهێنەرانی نەوت بەردەوامبن لە خستنەڕووی ڕۆژانە 400 هەزار بەرمیل نەوتی زیاتر بۆ مانگی داهاتوو.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزیری سامانە سروشتییەکان بە وەکالەت: بەڕێوەبردنی کەرتی نەوتی لە عێراق و هەرێمی کوردستان جیاوازن

کەمال محەمەد ساڵح، وەزیری سامانە سروشتییەکانی هەرێم رایگەیاند، بڕیارە رۆژی یەكشەممە 9ی  ئەم مانگە شاندی وەزارەتی سامانە سروشتییەکان…
Total
0
Share