ترەمپ: لە سەردانەکەمدا بۆ کەنداو بە بڕی 12 بۆ 13 ترلیۆن دۆلار رێککەوتنم ئەنجامداوە

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، لە سەردانەکانیدا بۆ وڵاتانی سعودیە، قەتەر و ئیمارات، رێککەوتنی بۆ وەبەرهێنان بە بڕی 12 بۆ 13 ترلیۆن دۆلار ئەنجامداوە.

ترەمپ لە کۆبوونەوەی نوێنەرانی کۆمەڵگە بازرگانییەکانی ئەمریکا و ئیمارات لە ئەبوزەبی، کە شێخ خالید بن محەمەد، شازادەی جێنشینی ئیمارات ئامادەی بوو، وتی، “پێشتر هیچ شتێکی لەم جۆرە لەگەڵ ئەمریکا رووینەداوە، وەبەرهێنان بە بڕی ترلیۆن دۆلار، ئێمە لەسەر نزیکەی 12-13 ترلیۆن دۆلار رێککەوتووین”.

راشیگەیاند، بەهۆی پرۆژەی بەهێزەوە گەیشتووینەتە ئەم ئاستە و لە ماوەیەکی نزیکدا، هەندێک لەو پرۆژانە دەبینین.

رۆژی 13/5/2025، گەشتەکەی ترەمپ بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەستیپێکرد و بە فڕۆکەیەکی سەرۆکایەتیی وڵاتەکەی، گەیشتە ریازی پایتەختی سعودیە و، رۆژی دواتریش سەردانی قەتەری کرد و دوای ئەویش، سەردانی ئیماراتی کرد.

لە سەردانەکانیدا، جگە لە کۆبوونەوە لەگەڵ بەرپرسانی باڵا، هاوکات دۆناڵد ترەمپ چەندین رێککەوتنی ستراتیژی و ئابوریی لەگەڵ ئەو وڵاتانەدا واژووکرد.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share