بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر ڕایگەیاند، ساڵی ڕابردوو 79 حاڵەتی کوشتن، لە سنووری شاری هەولێر تۆمارکراون و لەو ژمارەیەش 78 تاوان ئاشکراکراون.
بەپێی ئامارێکی پۆلیسی هەولێر لەماوەی ساڵێکدا 12 هەزار و 645 تاوان تۆمارکراون و زۆترین ڕێژەی تاوانیش لە مانگی پێنجی ئەمساڵدا بووە کە هەزار و 582 تاوان بووە.
پۆلیسی هەولێر ئاشکراشیکردووە لەماوەی ساڵێکدا پێنج هەزار و 146 کەس لەسەر تاوانە جیا جیاکان دەستگیرکراون و بە گەشتی ڕێژەی ئاشکراکردنی تاوانەکانیش ڕێژەی %90ی تێپەڕاندووە.