كه‌مبوونه‌وه‌ى ڕێكکاره‌كانى ته‌ندروستى ڕێژه‌ى هاتنى گه‌شتیارانى بۆ هه‌رێم زیادكرد

وتەبێژی دەستەی گەشتوگوزاریی ھەرێم ڕایگەیاند، كه‌مبوونه‌وه‌ى ڕێكکاره‌كانى ته‌ندروستى ئەمساڵ ڕێژه‌ى هاتنى گه‌شتیارانى بۆ هه‌رێم زیادكرد و لە پشووەکانی سەری ساڵدا، نزیکەی 147 ھەزار گەشتیار ھاتوونەتە ھەرێمی کوردستان.

نادر ڕۆستی، وتەبێژی دەستەی گەشتوگوزاریی ھەرێم به‌ تۆڕی میدیایی ئێستاى ڕاگه‌یاند، “ئه‌مساڵ به‌راورد به‌ساڵى ڕابردوو ڕێژه‌ى گه‌شتیاران بۆ هه‌رێم زیادیكردووه‌، به‌هۆی ئه‌وه‌ى ساڵى ڕابردوو ڕێكکارى ته‌ندروستیی گیرانه‌به‌ر و ئه‌مساڵ ئه‌و ڕێككارانه‌ كه‌متربوون”.

ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، بەبۆنەی سەری ساڵی زاینییەوە له‌ماوه‌ى حه‌وت ڕۆژدا له‌ 25ى مانگ تاوه‌كو 31 كانوونى یه‌كه‌م 147 هه‌زار گه‌شتیار له‌ پارێزگاكانى خوار و ناوه‌ڕاستى عێراق و وڵاتانى دراوسێی عێراق سەردانی هەرێمی کوردستانییان کردووە”.

ژمارەی گەشتیاران بۆ ناو شارەکانی کوردستان بەمشێوەیە بووە، 76ھەزار و550 گەشتیار سەردانی ھەولێر، 31 ھەزار و 600 گەشتیار سەردانی سلێمانی و 38 ھەزار و34 گەشتیاریش سەردانی پارێزگای دھۆکیان کردووە کە کۆی گشتیی 146ھەزار و 898 گەشتیار بووە.

بابەتی پێشتر

سوپای پاسداران دەڵێت کۆمەڵێک چەکداری ئۆپۆزسیۆنی بەلوچییان کوشتووە

بابەتی دواتر

ئێستا زانیاریی نوێ لەبارەی كوژرانی خێزانە 20 كەسییەكەی بابلەوە ئاشكرادەكات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزیری پێشمەرگە: دەرفەتێكی لەبار لە بەردەمماندایە بۆ رێكخستنەوە و یەكخستنەوەی هێزەكانی پێشمەرگە

وەزیری پێشمەرگە رایدەگەیەنێت، “دەرفەتێكی لەبار لە بەردەمماندایە بۆ رێكخستنەوە و یەكخستنەوەی هێزی پێشمەرگەی كوردستان”. بەپێی راگەیەندراوێكی وەزارەتی پێشمەرگە…
Total
0
Share