ئەمریكا.. دەست بە ژماردنی دەنگدانی پێشوەختە كرا

ژماردنی دەنگدانی پێشوەختە

لەگەڵ نزیكبوونەوەی داخستنی بنكەكانی دەنگدان، لە هەندێك لە ویلایەتەكانی ئەمریكا ئەمڕۆ سێشەممە 3ی تشرینی دووەم دەستكرا بە ژماردنی ئەو دەنگانەی لە هەڵبژاردنی سەرۆكایەتیی ئەمریكا پێشوەختە دراون.

بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی میدیاكانی ئەمریكا بڵاویانكردووەتەوە، لە هەریەك لە ویلایەتەكانی، فلۆریدا، جۆرجیا، ئەریزۆنا، كارۆلینای باكوور و نیڤادا، دەستكراوە بە ژماردنی ئەو دەنگانەی پێشوەختە دراون.

بەگوێرەى ماڵپەڕى “پرۆژەى هەڵبژاردنەكانى ئەمريكا” كە هەڵسەنگاندن بۆ زانيارييەكانى دەنگدانى پێشوەختەى هەڵبژاردنەكانى سەرۆكايەتیى ئەمريكا دەكات، تاكو ئەمڕۆ  100 مليۆن و 298 هەزار و 838 كەس لە ڕێگەى پۆستە وسندوقەوە پیشوەختە دەنگيان داوە.

هەر بەپێى زانيارييەكانى ماڵپەڕەكە، نزيكەى 65 مليۆن كەس لەڕێگەى پۆستەوە دەنگيانداوە و زياتر لە 35 مليۆن كەسيش لەڕێگەى سندوقەوە دەنگيانداوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

چەند تایبەتمەندییەكی ناوازەی هەیە.. واشنتن تاوتوێی ڕادەستكردنی فڕۆكەی بێفڕۆكەوان بە ئۆكرانیا دەكات

واشنتن تاوتوێی پێدانی فڕۆكەی بێفڕۆكەوانی شەڕكەر بە ئۆكرانیا دەكات، كە توانای هەڵگرتنی مووشەكی ئاراستەكراوی پێشكەوتووی هەیە بەجۆرێك بتوانێت…
Total
0
Share