چاڤی داوای دواخستنی یارییەكەی مایۆركا دەكات

چاڤی هێرناندێز، ڕاهێنەری بەرشلۆنە پێیوایە دوانەخستنی یارییەكەی بەرشلۆنە و مایۆركا كارێكی هەڵەبووە.

ئەمشەو كاتژمێر 11، یانەی بەرشلۆنە لە دەرەوەی یاریگای خۆی ڕووبەڕووی یانەی ڕیاڵ مایۆركا دەبێتەوە.

پێش ئەو یارییە چاڤی ئاماژەی بەوەدا كە ڕكابەرییەكانی خوولی ئیسپانیا بوون بە شانۆگەرییەكی شێتانە.

پێشیوایە دوانەخستنی یارییەكەی مایۆركا كارێكی هەڵەی یەكێتیی تۆپی پێی ئیسپانیایە.

چاڤی باسی لەوە كرد كە ئەوان لە دۆخێكی خراپدان و 17 بۆ 18 یاریزانی ئامادەنابن.

ڕاهێنەرەكەی بەرشلۆنە جەختیكردەوە كە ئەو قسانەی ئەو داواكاریی نین بەڵكو پێویستین و دەبوو ڕكابەرییەكانی ئەم هەفتەیە دوابخرانایە.

چاڤی ئاماژەی بەوەشدا كە لەم هەفتەیەدا جارێكی تر لەگەڵ دێمبلی كۆدەبنەوە بۆ ئەوەی داهاتووی یەكلاییبكەنەوە.

بابەتی پێشتر

پێنج یاریزانی ڕیاڵ مەدرید لە یارییەكەی خیتافی دوورخرانەوە

بابەتی دواتر

توركیا ساڵی ڕابردووی بە هەڵاوسان كۆتاییپێهێنا و ساڵی نوێی بە بەرزكردنەوەی نرخ ‏دەستپێكرد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share