سه‌ركرده‌یه‌كى چێوەی هه‌ماهەنگیی شیعه‌كان ڕایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ سه‌در ڕێكنه‌كه‌ون خۆیان گه‌وره‌ترین كوتله‌ى په‌رله‌مانی و حكومه‌ت پێكده‌هێنن.
وائیل ڕكابی، سەركردە لە چێوەی هەماهەنگیی شیعه‌كان به میدیا عێراقییه‌كانى وتووه، “چێوەی هەماهەنگی دەیەوێت ڕەوتی سەدر هەڵوێستی خۆی بگۆڕێت و هەردوو جەمسەری شیعەكان پێكەوە حكومەت پێكبهێنن”.
ده‌شڵێت، چێوه‌ى هەماهەنگی خاوه‌نى 90 كورسی په‌رله‌مانییه و گەورەترین فراكسیۆنی پەرلەمانییە، بۆیه ئه‌گەر سەدر ڕەتیبكاته‌وه هاوپەیمانییان لەگەڵ ببەستێت، خۆیان حكومه‌ت و گه‌وره‌ترین كوتله‌ى په‌رله‌مانى ڕاده‌گه‌یه‌نن.
هه‌رچه‌نده ئه‌و سه‌ركرده‌یه‌ى شیعه‌كان پێیوایه، پێكهێنانى حكومه‌ت به‌بێ سه‌در سه‌ركه‌وتوو نابێت و ساڵێك بڕناكات، به‌ڵام خوازیاره سه‌درهه‌ردوو جه‌مسه‌ره‌كه یه‌كبخات.
ڕكابی جه‌خت له‌وه‌شده‌كاته‌وه، “ناكرێت هەموو شەش مانگ جارێك عێراق حكومەت بگۆڕێت و پاشان ڕوو لە هەڵبژاردنی پێشوەختە بكات، بۆیه باشترین ڕێگا پێكهێنانى حكومه‌تى “ته‌وافقی”یه كه هه‌موو لایه‌نه‌كان تیایدا به‌شداربن”.