دهۆك.. شه‌ڕه‌چه‌قۆ و یاریی ئاگرین حه‌وت كه‌سى برینداركرد

له‌ شه‌وى سه‌رى ساڵدا له‌ پارێزگاى دهۆك به‌هۆی یارییه‌ ئاگرینه‌كان و شه‌ڕه‌ چه‌قۆوه‌ حه‌وت كه‌س برینداربوون.

په‌یامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا گواستیه‌وه‌، له‌ شه‌وى سه‌ری ساڵدا له‌ پارێزگاى دهۆك شه‌ش كه‌س به‌هۆی یاریی ئاگرینه‌وه‌ برینداربوون.

باسی له‌وه‌شكرد، به‌هۆی شه‌ڕه‌چه‌قۆشه‌وه‌ كه‌سێك برینداربووه‌.

په‌یامنێرمان ڕاشیگه‌یاند، ژماره‌یه‌كى زۆر له‌ گه‌شتیارانى خوار و ناوه‌ڕاستى عێراقه‌وه‌ ڕوویان له‌ پارێزگاكه‌كردووه‌ و به‌شداریی ئاهه‌نگاكانى سه‌رى ساڵیان كردووه‌.

بابەتی پێشتر

کوشتنی سەربازێکی ئۆکرانی ئەگەری دەستپێکردنەوەی شەڕ بەهێزتردەکات

بابەتی دواتر

کارپێکردنی مۆلیدە ئەهلییەکان لە سلێمانی گۆڕانکاری بەسەرداهات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share