‘دەرچوونی بایدن هەریەك لە مستەفا كازمی و بەرهەم ساڵح ڕوبەڕووی قەیران دەكاتەوە’

سیاسەتمەدارێكی عێراقی باس لەوە دەكات دەرچوونی بایدن و بوونی بە سەرۆكی ئەمریكا، بەرپرسانی باڵای عێراق ڕوبەڕووی قەیران دەكاتەوە و دۆخەكەیان پێچەوانە دەكاتەوە.

سەعد مەتڵەبی، سیاسیەتمەداری سەربەخۆی عێراقی ئەمڕۆ یەكشەممە 8ی تشرینی دووەم بە بەشێك لە میدیاكانی عێراقی وتووە، “بەرهەم ساڵح، سەرۆككۆمار و مستەفا كازمی، سەرۆكوەزیرانی عێراق بەشێوەیەكی زۆر گەورە گرێدراوبوون بە پرۆژەی حزبی كۆمارییەكانەوە و نزیك بوون لە پرۆژەكانی ترەمپ”.

ئەو سیاسییە عێراقییە ئەوەشی خستوەتەڕوو، “شكستهێنانی ترەمپ واتا شكستهێنانی ئەوان، ئێستاش ڕوبەڕووی جۆ بایدن سەرۆكی هەڵبژێردراوی ئەمریكا دەبنەوە كە بەباشی لە گرنگی عێراق تێدەگات و پەیوەندی لەگەڵ چەند سەركردەیەكی عێراقیدا هەیە”.

لەبارەی سیاسەتی داهاتووی عێراق و پەیوەندییەكانی لەگەڵ ئەمریكا، ئەو سیاسەتمەدارە دەڵێت، “سیاسەتی عێراق بەتەواوی دەگۆڕێت پاش بردنەوەی بایدن”.

هەریەكە لە مستەفا كازمی و بەرهەم ساڵح پیرۆزبایی دەرچونیان لە بایدن كرد و هیوایان خواست پەرە بە پەیوەندییەكانی نێوان هەردوو وڵات بدرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بڕیارێکی “توند” لەبارەی ئەو پەرلەمانتارانە دەدرێت کە ئامادەی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەران نابن

بەمەبەستی چارەسەرکردنی کێشەی ئامادەنەبوونی ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەرا لە دانیشتنەکاندا، سەرۆکی ئەنجومەنەکە رێسای رەفتاری ئەندامانی ئەنجومەن کارا دەکات. بەپێی…
Total
0
Share