بافڵ جەلال تاڵەبانی بەبۆنەی ساڵی نوێوە: هەموو هەوڵێکمان بۆ بنیادنانی حکومڕانییەکی تەندروست و ڕاستکردنەوەی ئیداری و ڕێکخراوەییە

بافڵ جەلال تاڵەبانی لەپەیامێکدا بەبۆنەی ساڵی نوێی 2022وەوە پەیامێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند لەم بۆنەیەدا تەئکیددەکەینەوە لە یەکخستنی ھەوڵەکانمان بۆ یەکڕیزیی نیشتمانی و تەبایی نێو ماڵی کورد بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئاڵنگارییەکان لە پێناو سەرخستنی ھەنگاوەکانی چاکسازی و زیاتر خزمەتکردنی خەڵک.

بافڵ جەلال تاڵەبانی پیرۆزبایی ساڵی نوێ لە خەڵکی کوردستان دەکات و دەڵێت، “ھیوام وایە بە خێر و شادییەوە بەرەو ساڵێکی ئارامی سیاسی و ئابووری و کۆمەڵایەتی ھەنگاوبنێین و ھەموولایەکمان لە کەشێکی کامەرانیدا ژیان بەڕێبکەین”.

ڕاشیگەیاندووە، “لەم بۆنەیەدا تەئکید دەکەینەوە لە یەکخستنی ھەوڵەکانمان بۆ یەکڕیزیی نیشتمانی و تەبایی نێو ماڵی کورد بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئاڵنگارییەکان لە پێناو سەرخستنی ھەنگاوەکانی چاکسازی و زیاتر خزمەتکردنی خەڵک و خۆشگوزەرانیی زیاتر و پێکھێنانی حکومەتێکی کارا لە عێراق، کە بتوانێت وەڵامدەرەوەی خواستی ھەموو نەتەوە و پێکھاتە و ئاینزاکان بێت”.

جەختدەکاتەوە، “ئێمە لە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ھەموو ھەوڵێکمان ڕوو لە بنیادنانی حکومڕانییەکی تەندروست و خزمەتگوزار و ڕاستکردنەوەی ڕێڕەوی ئیداری و ڕێکخراوەییە تا حزب لە خزمەتی ھەمووان بێت بێ جیاوازی”.

بابەتی پێشتر

بەرهەم ساڵح: ساڵی نوێ چارەسەری کێشە و گرفتەکان بێت

بابەتی دواتر

پەرلەمانی کوردستان دەچێتە پشووی پاییزەیەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share