كۆمەڵەی كرێنشینان: نزیكەی 250 هەزار خێزان لە هەرێم كرێنشینن

خێزانێكی دەربەدەر لە هەولێر

كۆمەڵەی كرێنشینان كۆی گشتیی كەسانی كرێنشین لە هەرێم بە نزیكەی 250 هەزار خێزان دەخەمڵێنێت و دەڵێت، نزیكەی 680 هەزار عەرەب تەنها لە هەولێر خانوویان بەناوەوە كراوە.

مەحمود ئیسماعیل، سەرۆكی لقی هەولێری کۆمەڵەی داکۆکی لە مافی کرێنشینان ئەمڕۆ بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی ڕێكخراوەكەیانەوە ڕاگەیەندراوێكی خوێندەوە و داوای لە كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان كرد كاری جددی بكات بۆ فەراهەمكردنی خزمەتگوزاری بۆ ئەو پرۆژانەی تایبەت بە كرێنشینان لە شار و شارۆچكەكان دروستكراون، هەروەها بەرنامەی گونجاو دابنێت بۆ كەمكردنەوەی ژمارەی كرێنشینان.

وتیشی، “لە كۆی هەر 9 لقی كۆمەڵە و هەشت نوێنەرایەتییان كە لە زاخۆوە تا گەرمیان دەگرێتەوە 90 هەزار كەس وەك كرێنشین لایان تۆماركراوە، بەڵام كۆی كرێنشینان لە هەرێم لە سەروو 250 هەزارەوەیە”.

مەحمود ئیسماعیل ئەوەشی خستەڕوو، دوو هەزار و 850 پۆلیس و ئاسایش و پێشمەرگە وەك كرێنشین لە كۆمەڵەكەیان تۆماركراون، كە زۆرجار بەهۆی دواكەوتنی مووچەكانیانەوە ڕووبەڕووی كێشەی كرێ و هەڕەشەی دەركردن لە خانووەكانیان دەبنەوە.

ئەمەش لەكاتێكدایە بەپێی وتەی سەرۆكی لقی هەولێری كۆمەڵەی كرێنشینان تەنها لەو شارە نزیكەی 680 هەزار هاوڵاتیی عەرەب خانوویان بەناوەوەیە و، هەیە 10 تا 15 خانوو و یەكەی بەناوەوەیە و بەكرێی داوە.

كۆمەڵەی داكۆكی لە مافی كرێنشینان ڕێكخراوێكی تایبەت بە كرێنشینانە و لە 29ی كانونی یەكەمی 2004 دامەزراوە.

بابەتی پێشتر

چارەنووسی مووچەی فەرمانبەران لە ساڵی داهاتوودا چی دەبێت؟

بابەتی دواتر

كۆتایی بە گرفتە ئابورییەكان ناهێنێت<br> ئیكۆنۆمیست پلانە ئابورییەكانی ئەردۆغان بە "سەیر" وەسفدەكات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share