پارێزگارى ههولێر ئاشكرایدهكات، قەبارەى زیانەکانى هەردوو لافاوەکەى هەولێر بە 26 ملیار دینار خەمڵێندراوە، زیاتر له سێ هەزار خێزانیش کەلوپەلەکانی ناوماڵیان لەدەستداون.
ئومێد خۆشناو پارێزگارى هەولێر، لە کۆنگرەیەکى ڕۆژنامەوانیدا ئهمڕۆ چوارشهممه ڕایگەیاند، قەبارەى زیانەکانى هەردوو لافاوەکەى ئەمساڵى هەولێر، بە 26 ملیار دینار خەمڵێندراوە.
باسی لهوهشكرد، ئەو هاوکارییانەى وەک قەرەبوو بۆ زیانەکان کۆکراونەتەوە، نزیکەى 11 ملیار دینارن.
پارێزگارى هەولێر نیگەرانه له ههڵوێستى حكومهتى عێراق و دهڵێت، “سەرەڕاى گەورەیى قەبارەى زیانەکان، بەڵام بۆ قەرەبووى لافاوەکەى دووەم تەنها بڕى دوو ملیار دینارى ناردووە و لێیان وەرنەگیراوە، بۆ قەرەبووى لافاوى یەکەمیش بڕى سێ ملیار دینارى ناردووە”.