بۆ بەدیهێنانی شیعرێكی ماو زیدۆنگ چین خۆڵی مانگی هێنایەوە سەر زەوی

لە یادی 128ــەمین ساڵی لەدایکبوونی ماو زیدۆنگ، شۆڕشگێڕ و دامەزرێنەری ‏کۆماری چینی میللی، حکومەتی ئێستای ئەو وڵاتە خۆڵی سەر مانگی هێنایەوە سەر ‏زەوی، وەک بەدیهێنانی یەکێک لە شیعرەکانی ماو.‏

ماو زیدۆنگ لە ساڵی 1949وە زیاتر لە 30 ساڵ سەرۆکایەتیی چینی کرد و بە ‏تێڕوانین و ئایدۆلۆژیاکەی، کە مارکسی – لێنینی بوو، گەلانی کۆمۆنیستی دیکەی ‏سەرسامی خۆیکرد، لەگەڵ ئەوەشدا بیرۆکە و هزرەكانی، ستراتیژی سەربازی و دیدە ‏سیاسییەكانی ماو وەک کۆکراوەیەک بە “ماویزم” ناسراوە.‏

ماو زیدۆنگ پێشتر لە شیعرێکیدا دەڵێت، “ئێمە دەتوانین دەست لە مانگ بدەین، لە ‏بەهەشتی نۆیەم”، ئەم دێڕە شیعرە وەک هێزی داهاتووی گەلی چین وێناکراوە، بۆیە ‏كەشتیی ئاسمانیی “چانگ ئی 5” خۆڵی مانگی کۆکردەوە و هێنایەوە بۆ شاوشان، ئەو ‏شارەی ماو-ی تێدا یەخاكسپێردراوە.‏

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share