ڤیدیۆ.. ئیسرائیل هێرشیکردە سەر بەندەری لازقییە لە سوریا

اژانسی فەرمی حکومەتی سوریا ئاشکرایکرد، بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە ئیسرائیل بە چەند ‏مووشەکێک هێرشیکردووەتە سەر بەندەرێکی لازقییە و زیانی بە چەند بینایەک ‏گەیاندووە.‏

بەپێی هەواڵی ئاژانسی سانای سوری، هێرشەکە زیانی بە بینای نەخۆشخانەیەک و چەندین ‏ماڵی هاوڵاتییان گەیاندووە.‏

بەپێی ئەو ڤیدیۆیانەی بڵاوکراونەتەوە، لەکاتی بۆردوومانەکەدا ماددەیەک دەسوتێت و ‏ئاگرێکی زۆر بەرزدەبێتەوە، کە تائێستا نازانرێت ماددەکە چی بووە.‏

ئەوە دووەمین هێرشی سوپای ئیسرائیلە بۆسەر بەندەری لازقییە، دوو هەفتە پێش ئێستاش ‏ئیسرائیل بەهەمان شێوە شوێنێکی لە بەندەری لازقییە بۆردوومانکرد.‏

سوپای ئیسرائیل دەڵێت، هێرشەکانی بۆسەر بەندەر و شوێنەکانی دیکەی سوریا چەک و ‏مووشەک و کەرەستەکانی ئێران و حزبوڵا دەكاتە ئامانج، کە لە نزیکی ئیسرائیل ‏کۆیدەکەنەوە، یان بۆ هاوکاریی بەشار ئەسەد کۆگای دەکەن.‏

ئەگەرچی بنکەی سەربازیی “حەمیم” کە شوێنی سەرەکی مانەوەی ڕوسیایە لە سوریا ‏نزیکی لازقیەیە، بەڵام تا ئێستا ڕوسیا هیچ کاردانەوەیەکی توندی نەنواندووە.‏

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وتووێژەكان لەبارەی ڕێككەوتنی ئەتۆمی پێنجشەممەی داهاتوو دەستپێدەكاتەوە

بڕیارە دووسبەی پێنجشەممە وتووێژەكانی نێوان ئێران و وڵاتانی جیهان تایبەت بە زیندووكردنەوەی ڕێككەوتنی ئەتۆمی دەستپێبكاتەوە. ئاژانسی هەواڵی تەسنیم-ی…
Total
0
Share