وتووێژەكانی ڤیەننا دەستپێدەكەنەوە و ئێران باس لە “گرنگترین خاڵ” دەكات

ڕێككەوتنەكە ئەوكات بووە هۆی هەڵپەساردنی سزا سەپێندراوەكانی سەر تاران

ئێران، لە زاری وەزیری دەرەوەی دووپاتیدەكاتەوە، لەمڕۆوە گەڕی هەشتەمی ‏وتووێژەكان دەربارەی زیندووكردنەوەی ڕێككەوتنی ئەتۆمی دەستپێدەكاتەوە و تایبەت ‏دەبێت بە زامنكردنی جارێكی دیكە نەكشانەوەی واشنتن و لێكۆڵینەوە لە هەڵگرتنی سزاكان ‏لەسەر تاران.‏

حسێن ئەمیر عەبدوللهیان، وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند، “ئەمڕۆ گەڕێكی نوێی ‏وتووێژەكان لە ڤیەننا دەستپێدەكات، خشتەی كارەكان بریتین لە پرسی پێدانی دڵنیایی و ‏لێكۆڵینەوە لە هەڵگرتنی سزاكانی ئەمریكا”، لەحاڵەتی گەڕانەوە بۆ ڕێككەوتنە ئەتۆمییەكە، ‏وەك ئەوەی ئاژانسی هەواڵی فەرمیی (ئێرنا) بڵاویكردووەتەوە.‏

وتیشی، “سەبارەت بەئێمە، گرنگترین پرس گەیشتنە بە خاڵێك كە لەڕێیەوە بگەینە ئەوەی ‏نەوتی ئێرانی بە ئاسانی و بەبێ هیچ سنووردانانێك بفرۆشرێت، هەروەها پارەكانی ‏فرۆشتنی نەوت بە دراوی بیانی بچێتە سەر ئەژماری بانكی سەر بە ئێران، هەروەها ‏بتوانین سوود لە سەرجەم بەدەستهاتووە ئابورییەكان وەربگرین لە كەرتە جیاوازەكاندا”.‏

ئێران و وڵاتانی بەشدار لە ڕێككەوتنە ئەتۆمییەكەی ساڵی 2015 (ڕوسیا، چین، بەریتانیا، ‏فەرەنسا و ئەڵمانیا) بە بەشداریی ناڕاستەوخۆی ئەمریكا، كارەكتەری دەستپێكردنی گەڕی ‏هەشتەمی گفتوگۆكانن بە مەبەستی زیندووكردنەوەی ڕێككەوتنەكە، كە ویلایەتە ‏یەكگرتووەكان لە ساڵی 2018 لە سەردەمی دۆناڵد ترەمپ-ی سەرۆكی پێشوو لێی ‏كشایەوە.‏

ڕێككەوتنەكە ئەوكات بووە هۆی هەڵپەساردنی سزا سەپێندراوەكانی سەر تاران، لە ‏بەرامبەر سنوورداركردنی چالاكییە ئەتۆمییەكانی و زامنكردنی بواری ئاشتییانەی ‏بەرنامەكە.‏

بەڵام واشنتن پاش كشانەوە لێی، دووبارە سزا قورسەكانی بەسەر ئێراندا سەپاندەوە، كە ‏هەندێكیان كەرتە ئابورییەكان دەگرێتەوە و لەوانەش هەناردەكردنی نەوت.‏

پێشتر شەش گەڕی گفتوگۆ لەنێوان مانگەكانی نیسان و حوزەیرانی ئەمساڵ ئەنجامدران، ‏بەر لەوەی بۆ ماوەی نزیكەی پێنج مانگ هەڵبپەسێردرێت و دووبارە لە 29ی تشرینی ‏دووەم دەستپێبكاتەوە.‏

بابەتی پێشتر

وادەی بەڕێوەچوونی یەكەم كۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەران دیاریكرا

بابەتی دواتر

ئۆكرانیا.. كەسانی مەدەنی چەك هەڵدەگرن و ڕاهێنانی سەربازی دەكەن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share