دانیشتووان ڕووبەڕووی هێزێكی عێراق بوونەوە و نەیانهێشت كامپی مەخمور تەلبەندبكرێت

هێزێكی سوپای عێراق هەوڵیدا چواردەوری كامپی مەخمور تەلبەندبكات، بەڵام لەلایەن دانیشتووانی كامپەكەوە بەرهەڵستیكرا و خۆپیشاندان ئەنجامدرا.

ئەمڕۆ دووشەممە هێزێكی سەر فیرقەی 14ی سوپای عێراق، هەوڵیدا چواردەوری كامپی ئاوارەكانی مەخمور تەلبەندبكات، دانیشتووانی كامپەكە ڕووبەڕووی هێزەكە بوونەوە و ڕێگرییانكرد لەو هەوڵە.

دواتر دانیشتووانی كامپەكە بە ڕێپێوان و خۆپیشاندان بەرەو بازگەی هێزە عێراقییەكان لە ناوچەكە بەڕێكەوتن.

یەكێك لە دانیشتووانی كامپەكە قسەی بۆ تۆڕی میدیایی ئێستا كرد و وتی، هەوڵێكی لەو جۆرە دووبارە كردنی كامپەكەیە بە زیندان، بۆیە ڕێگە بەو هەوڵە نادەن.

دانیشتووانی كامپی مەخمور دەڵێن، ئەمڕۆ توانییان بە خۆپیشاندانی هێمنانە ڕێگری لە هەوڵی تەلبەندكردنی كامپەكە بكەن، بەڵام ئەگەر دووبارە بكرێتەوە، ئەوا ئەنجامەكەی هێمنانە نابێت.

بابەتی پێشتر

هاتوچۆی سلێمانى بڕیارێكى توندى بۆ شۆفێرانى ماتۆڕسكیل ده‌ركرد ‏

بابەتی دواتر

ئەو پەنابەرەی لە سوید کوژرا گومان دەکرێت خەڵکی هەولێر بێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share