گەڕان بەدوای تەرمی دانەر-دا دەستیپێكرد

گەڕان بەدوای تەرمی دانەر-ی 10 مانگدا دەستیپێكردووە، دوای ئەوەی بەهۆی ئامێرێكی تایبەتەوە زانراوە تەرمەكەی لەكوێدایە.

دوێنێ وا بڵاوكرایەوە، بەهۆی ئامێرێكی پێشكەوتووەوە توانراوە شوێنی تەرمەكەی دانەر دەستنیشانبكرێت، كە لە ماوەی ڕابردوودا بەهۆی لافاوەوە لە هەولێر خنكا و تا ئێستا تەرمەكەی نەدۆزراوەتەوە.

پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا لە هەولێر گواستیەوە، تیمێكی ژێرئاوگەڕ (غواص)، لەناو بەنداوی عەوێنە-ی نزیك هەولێر دەستیانكردووە بە گەڕان بەدوای تەرمی قوربانییەكەدا.

هێزە ئەمنییەكان ڕێگە بە میدیاكان نادەن ڕووماڵی گەڕانەكە بكەن، تیمەكانی میدیایان دوورتر لە ناوچەی گەڕانەكە هێشتووەتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەڕێوەبەری پەروەردەی ڕۆژئاوای سلێمانی: بەهۆی بێئاگایی ئێمەی مامۆستاوە خوێندکاران لە ڕێچکەی خۆیان لایانداوە

بەڕێوەبەری پەروەردەی ڕۆژئاوای سلێمانی لە لێدوانێکدا ڕەخنە لە مامۆستایان دەگرێت بەوە کە نەیانتوانیوە ڕێگریی لەو کێشانە بکەن ڕووبەڕووی…
Total
0
Share