ئاسایشی سلێمانی: ھیچ کەس لەسەروو یاساوە نییە

شاندێكى ئاسایشی سلێمانی سه‌ردانى ئه‌و خوێندنگایه‌ى كرد كه‌ تیایدا باوك و خوێندكارێك له‌لایه‌ن چه‌ند چه‌كدارێكه‌وه‌ هێرشیانكرایه‌سه‌ر، ئاسایش جه‌خت له‌وه ‌ده‌كاته‌وه‌ كە كێشه‌كه‌ به‌ ڕێگه‌ی یاسایی چاره‌سه‌رده‌بێت.

‎له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ئاسایشی سلێمانى ئاماژه‌ى به‌وه ‌كردووه‌، ڕۆژی شه‌ممه‌ ٢٠٢١/١٢/٢٥ به‌ نوێنه‌رایه‌تیی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی سه‌ردانی خوێندنگه‌ی (العالمیه‌ المتحده‌)مان كرد.

هه‌ر به‌پێی ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌، “پاش كۆبوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ مامۆستایان و ستافی ئیداره‌ی خوێندنگه‌كه‌ به‌ ئاماده‌بوونی نوێنه‌ری وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی فیدراڵ و كه‌سوكاری خوێندكاران، به‌ناوی به‌ڕێوه‌به‌ر و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی-یه‌وه‌ پشتیوانیمان بۆ ده‌ربڕین بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كه‌یان به‌ ڕێگه‌ی یاسایی”.
شانده‌كه‌ى ئاسایش خوێندنگاكه‌ى دڵنیاكردووه‌ته‌وه‌‌ كه‌ سلێمانی شاری پێكه‌وه‌ژیانه‌ و لێره‌ هیچ كه‌س له‌ سه‌روو یاساوه‌ نییه‌ .

بابەتی پێشتر

ڤیدیۆ.. سوپای پاسداران "بە گریمانەیی" هێرشیکردەسەر بنکەیەکی ئەتۆمیی ئیسرائیل

بابەتی دواتر

بۆ دزیكردن چوو بەڵام خەوی لێكەوت و دەستگیركرا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

جگەرەی ئەلیكترۆنی قەدەغە كرا

قائیمقامیەتی قەزای دەربەندیخان رایدەگەیەنێت، بڕیاریانداوە بە قەدەغەكردنی فرۆشتنی جگەرەی ئەلیكترۆنی و لەمەودوا هەر فرۆشگە و دوكانێكیش بیفرۆشێت رێكاری…
Total
0
Share