دوێنێ شەممە هێزەکانی ڕوسیا لە ڕۆژئاوای کوردستان مانۆڕێکی سەربازییان ئەنجامدا و لەیەک کاتدا 20 فڕۆکەی لە ئاسمانی ڕۆژئاوای کوردستان فڕاندووە.
ئاژانسەکانی ڕۆژئاوای کوردستان ئاشکرایدەکەن، مه‌شقه‌كه له فڕۆكه‌خانه‌ی قامشلی-یه‌وه ده‌ستیپێكردووە و تێیدا هێزێكی گه‌وره‌ی شه‌ڕكه‌ر به‌شدارییان كردووە، 20 فڕۆكه‌ی جه‌نگی جۆراوجۆر به‌شداریی مه‌شقه‌كه‌یان كردووه.
ئاماژە بەوەشکراوە، 4 فڕۆكه‌ی سوخۆی 34، 6 فڕۆكه‌ی سوخۆی 35، 8 فڕۆكه‌ی می 6، 4 هێلیكۆپهتهری كا 58 و فڕۆكه‌ی ئاگاداركردنه‌وه‌ی پێشوه‌خت له جۆری ئه‌واكس، به‌شداری مه‌شقه‌كه بوون.
مانۆڕە سەربازییەکە چڕوپڕبووە و زیاتر لە دوو کاتژمێر فڕۆکەکان لە ئاسمانی قامشلۆ و گوندەوارەکانی دەوروبەریدا سوڕاونەتەوە.
ماوەی مانگێکە هێزەکانی ڕوسیا لە ڕۆژئاوای کوردستان “دامەزراوەی شەڕی ئەلیکترۆنی”یان بۆ فڕۆکەخانەی قامشلۆ گواستەوە، ئەوەش وەک ناوەندێکی بەهێزی ڕوسیا لە ڕۆژئاوا دەریخست.
هێزەکانی ڕوسیا ماوەی سێ ساڵە گەیشتوونەتە ناوەڕاستی ڕۆژئاوای کوردستان، بەڵام لەوماوەیەدا چەندینجار مانۆڕی سەربازییان ئەنجامداوە و ئەمساڵیش لەگەڵ هێزەکانی حکومەتی سوریا مانۆڕی سەربازییان بۆ تێکشکاندنی ئامانجە زەمینییەکان ئەنجامدا.