کارەبای سلێمانی سەبارەت بە شێوازی بەکارهێنانی بڕی کارەبای بەردەست ڕوونکردنەوە دەدات

بەڕێوەبەرایەتی کارەبای سلێمانی سەبارەت بە دابەشکردن و بەکارهێنانی بڕی کارەبای بەردەست وەڵامی عەلی حەمە ساڵح، پەرلەمانتاری گۆڕانی دایەوە و ڕایگەیاند، ڕێژەى (28.8%) پشکى کارەباى پارێزگاى سلێمانى بۆ سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەی ڕاپەڕینە.

کارەبای سلێمانی لە ڕوونکردنەوەکەدا دەڵێت، “لە رابردووشدا تێبینى زۆرمان لەسەر ئەو ڕێژەیە هەبووە، کە بەشى ئەم سنورە ناکات، بەڵام بەوپێوەرانەى کە وەزارەتى کارەباى کارى لەسەر کردووە ئەو ڕێژەیە دیارىکراوە و بەوشێوەیە ماوەوەتەوە، دواى چەند جارێک تێستکرد”.

ڕوونکردنەوەکە ئاماژە بەوەدەکات، “سەبارەت بەو بڕگەیەى دەڵێت کە (152) مێگاوات لە پشکى کارەباى سلێمانى بۆ  کارەباى بەردەوام دەڕوات و زۆربەشى نایاساییە، ئەو زانیارییە هەڵەیە و تەواو نیە، لە سنوورى پارێزگاى سلێمانى بڕى (170) مێگاوات بۆ پڕۆژەکانى ئاو، نەخۆشخانە و فەرمانگە حکومییەکان دەڕوات، کە بەشێکیان تەنیا بە یانیان دەوام دەکەن، لەگەڵ تۆڕى ڕوناکى شەقامەکان و خزمەتگوزارى بەردەوام”.

هەروەها قەزاکانى دوکان و پێنجوێن کارەباى بەردەوامیان هەیە و قەزاى چەمچەماڵیش بڕى 50 مێگاوات کارەباى زیادەى بۆ دابین کراوە.

سەبارەت بە کارەباى بەردەوامى کارگەکان، کارەبای سلێمانی ڕایگەیاندووە کارگە گەورەکانى سنورى بازیان و تاسڵوجە کە لە زۆرکاتدا بڕەکەى (250) مێگاواتە ئەو لەسەر پشکى کارەباى هەرێمە نەک پارێزگاى سلێمانى و پەیوەندى بەکارەباى سلێمانیەوە نیە و لەسەر ئاستى هەرێم بۆیان جیادەکرێتەوە.

ئەوەى پەیوەستە بە هەندێک کارگەى بچوک لە ناوشارى سلێمانى، کە زۆرینەیان ئاسن و ئەلەمنیۆمن بەپێى یاساى وەبەرهێنان دەبێت کارەبایان لێنەبڕیت، لەبەر ئەوەى کە هێڵى بەرهەمهێنان و کورەیان هەیە، کە زۆر درەنک گەرم دەبێت و دەرەنگیش ساردەبێتەوە و ناکرێت کارەباى لێببڕیت تەنیا لە کاتى زۆربوونى خواستدا مێگاواتیان پێدادەگرین، هەروەها دوو ئاشى گەنمى سەر بەوەزارەتى بازرگانى عێراق هەیە نابێت کارەباى لێببردرێت.

ڕوونکردنەوەکە ئاماژەی بەوەشکردووە “ئەوەى لەسەر داهاتى کارەباى سلێمانى وتراوە، بۆ هاوبەشى ماڵان  هیچ هاوڵاتییەک لەسەر نەدانى پارەى کارەبا، ئاگادار نەکراوەتەوە و کارەباى هیچ ماڵێکیش نەبڕدراوە، بەڵام بۆ کەرتەکانى بارزگانى، پیشەسازیی، کشتوکاڵى، حکومى ئاگادارى پێویستیان پێدراوە، بۆئەوەى قەرز و پارەى کارەبا بدەن، باشترین داهاتی کارەباش لە مانگەکانى 11 و 12ى ئەمساڵدا بووە بڕێکى باش پارەى کارەبا کۆکراتەوە بەبەراورد بە پارێزگانى دیکە سلێمانى زۆرترینە.

بابەتی پێشتر

یونایتد و ئیشبیلیە لەبارەی مارسیالەوە ڕێککەوتوون، بەڵام..

بابەتی دواتر

خولی چین لە ڕشتنی پارەوە بۆ دواکەوتنی موچە و مایەپوچبوون هەنگاویناوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەهای دۆلار دابەزی

ئێوارەی ئەمڕۆ لە كاتی داخستنی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو، بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار دابەزینی بەخۆوە بینی و 100…
Total
0
Share