سلێمانی.. دەستگیرا بەسەر 75 تۆن پەتاتەی خراپبوودا

قائیمقامیەتی سلێمانی ڕایگەیاند، دەستیانگرتووە بەسەر 75 تۆن پەتاتەدا، کە کەڕوو ‏لێیداوە و شیاونەبووە بۆ خواردن.‏

لە ڕاگەیەندراوێکدا قائیمقامیەتی سلێمانی ئاشکرایکرد، له‌لایه‌ن لیژنه‌ی عه‌لوه‌‌وه‌ ده‌ست ‏به‌سه‌ر زیاتر له‌ 75 تۆن په‌تاته‌ی خراپدا گیراوه‌، كه‌ به‌هۆی كه‌ڕووكردنییه‌وه‌ شیاوی ‏خواردن نییه‌.‏

په‌تاته‌كه‌ له‌ده‌ره‌وه‌ی شاری سلێمانییه‌وه‌ هاورده‌كراوه‌، به‌ڵام به‌هۆی خراپ عه‌مباركردن و ‏نه‌شیاویی شوێنه‌كه‌یه‌وه،‌ كه‌ڕووی كردووه‌ و بۆ خواردن نەشیاوە.‏

قائیمقامییەتی سلێمانی ڕایگەیاندووە، به‌پێی ڕێنماییه‌ ڤێتێرنه‌رییه‌كان هه‌رخوارده‌مه‌نییه‌كی ‏خراپبوو زیان به‌مرۆڤ بگه‌یه‌نێت، نابێت بۆ خواردنی ئاژەڵیش بەکاربهێنرێت، بۆیە ‏پەتاتەکە لەلایەن لیژنەی تایبەتمەندەوە لەناودەبرێت.‏

به‌فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی، خاوه‌نی ئەو پەتاتەیە ڕووبه‌ڕووی ڕێكاری یاسایی ‏ده‌كرێته‌وه‌.‏

بابەتی پێشتر

وەزارەتی ناوخۆی عێراق لێکۆڵینەوە لەزۆربوونی دیاردەی خۆکوشتن دەکات

بابەتی دواتر

هەوڵی لابردنی وێنەیەك ناكۆكی لەنێوان كازمی و حەشددا دروستدەكات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share