چاودێری کۆمەڵایەتیی هەولێر: هەواڵی لێدان لە “تاتە برایم” دوورە لە ڕاستییەوە

وێنەی ئەو بەساڵاچووەی بە “تاتە برایم” بانگدەکرێت

بەڕێوەبەرایەتی گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی هەولێر، ڕایگەیاند، دوای بەدواداچوون لەبارەی دەنگۆی لێدانی بەساڵاچوویەک بەناوی “تاتە برایم” لە خانەی بەساڵاچووانی هەولێر، دەرکەوت ئەو هەواڵە دوورە لە ڕاستییەوە.

بەپێی ڕاگەیەندراوێکی چاودێری کۆمەڵایەتیی هەولێر، ” لەگەل ئێمە دەستەی مافی مرۆڤ لیژنەیەکیان بۆ ئەم مەبەستە پێک هێنا، ئەمە سەرە ڕای ئەوەی دوو پارێزەر بە ناوەکانی ڕێبین شێخ سمایلی و کاکەخان حەمید شەوگێڕی و هەروەها رۆژنامەنووس ئارام شوان بەدواداچوونیان بۆ ئەم بابەتە کرد و لە ئەنجامی بەدواداچوونی گشت لایەک دەرکەوت کە هەواڵی لێدان لە بەساڵاچوو (تاتە برایم) دوور بوو لە ڕاستی و لە خانەی بەساڵاچووان بە جوانترین شێوە خزمەت بە بەساڵاچووی ناوبراو کراوە”.

چاودێری کۆمەڵایەتیی هەولێر ڕاشیگەیاندووە “داوا لە هاوڵاتیان دەکەین بە هیچ شێوەیەک نەکەونە ژێر کاریگەری ئەم کەسانەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بۆ خۆ دەرخستن و دەرکردنی ناو، یاری بە هەست و سۆزی مرۆڤ دەکەن و هەر لەم سۆنگەیەوە پێویستە ئەم بەڕێزەی ئەم هەواڵە ناڕاستەی بڵاو کردووتەوە داوای لێبوردن بکات بە پێچەوانەوە ئێمە بۆ پارێزگاری لە پێگەی خانەکەمان و بەرگریکردن لە مافی فەرمانبەرانمان لەو خانەیە، سکاڵای یاسایی دژی ناوبراو تۆمار دەکەین”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەڕێوەبەری پاسپۆرتی سلێمانی: هاوڵاتییانی چەمچەماڵ هەر رۆژێک سەردانمان بکەن هەمان رۆژ پاسپۆرت وەردەگرن

بەڕێوەبەری پاسپۆرتی سلێمانی رایدەگەیەنێت، تایبەتمەندییەک دراوە بە هاوڵاتییانی سنووری چەمچەماڵ کە هەر رۆژێک سەردانیان بکەن، هەمان رۆژ پاسپۆرت…
Total
0
Share