یه‌كێتى و گۆڕان بایكۆتیان كرد… ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى هه‌ولێریش پاره‌كه‌ى به‌غداد ڕه‌تده‌كاتەوە

هه‌ر یه‌ك له‌ یه‌كێتى و گۆڕان بایكۆتی كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى هه‌ولێریان كرد و به‌زۆرینه‌ى ده‌نگیش ئه‌نجومه‌نەكە پشتیوانیی پارێزگاری كرد بۆ ڕه‌تكردنه‌وه‌ى پاره‌كه‌ى به‌غداد.

دواى ئه‌وه‌ى ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر 2 ملیار دیناره‌كه‌ى به‌غدادى ڕه‌تكرده‌وه‌ كه‌ بۆ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ى زیانلێكەوتووانی لافاو ته‌رخانیكرد، ئه‌مڕۆ ئه‌نجومه‌نى پارێزگا بۆ هه‌مان مه‌به‌ست كۆبووه‌وه‌.

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ى ئه‌نجومه‌نى پارێزگادا هه‌ریه‌ك له‌ یه‌كێتى و بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان بایكۆتى به‌شدارییانكرد.

له‌وباره‌یه‌وه‌، عه‌لی ڕه‌شید، سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى هه‌ولێر له‌ كۆنگره‌یه‌كى ڕۆژنامه‌وانیدا وتى، به ‌ده‌نگى 16 ئه‌ندام له‌ كۆی 17 ئه‌ندام، وەك ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى هه‌ولێر پشتیوانیى بڕیاری ڕه‌تكردنه‌وه‌ى ئه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ى به‌غداد ده‌كه‌ین كه‌ پارێزگار بڕیاری له‌باره‌وه‌ دابوو.

وتیشی، “ته‌رخانكردنى دوو ملیار دینار له‌ ئاستى نیگه‌رانیى ئێمه‌دایه‌ و ئه‌و بڕه‌ هیچ شتێك ناكات، له‌م پرسه‌شدا به‌غداد كه‌مته‌رخه‌م بووه‌”.

پێشیوایه‌، “ته‌نها بارانى زۆر هۆكارى ئه‌و لافاوه‌ نه‌بووە، به‌ڵكو هه‌ندێك هۆكارى وه‌كو ڕێڕه‌وه‌ ئاوییه‌كان و گیرانى كونه‌ پرده‌كان و چه‌ند هۆكارێكى دیكه‌ بوونه‌هۆی ئه‌و لافاوه‌ و ئه‌و زیانه‌ زۆره‌”.

ڕوونیشیكرده‌وه‌، ماسته‌ر پلانه‌كان له‌ڕووی ئاودێری و ئاوه‌ڕۆوه‌ پێویستییان به‌ پێداچوونه‌وه‌ هه‌یه‌ و پێویسته‌ كار له‌سه‌ر گۆڕینی ماسته‌ر پلانى پارێزگاكه‌ بكرێت.

بابەتی پێشتر

كەركوك.. پێنج ئەندامی داعش دەستگیركران كە یەكێكیان چارەسازە

بابەتی دواتر

بەهۆی تەقەكردن لە خۆپیشاندەران پارێزگارێك دەستیلەكاركێشایەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دەرماڵەی خوێندكاران دابەشدەكرێت

سەرۆکایەتیی زانکۆی سەڵاحەدین لە ئاگادارینامەیەكدا خوێندكارانی زانكۆكە ئاگاداردەكاتەوە لە خەرجكردنی دەرماڵەكانیان و دەڵێت، سبەینێ وەریدەگرن. لە ڕاگەیەندراوەكەیدا كە…
Total
0
Share