تیروپشكی قۆناغی پێش كۆتایی كاراباو كەپ ڕاكێشرا

دوای كۆتایی هاتنی یارییەكانی قۆناغی چارەكی كۆتایی، تیروپشكی قۆناغی پێش كۆتایی ‏كاراباو كەپ ڕاكێشرا.‏

بەپێی تیروپشكەكە، چێڵسی و تۆتنهام ڕووبەڕووی یەك دەبنەوە، لیڤەرپوڵیش بەرامبەر ‏ئارسناڵ یاریدەكات.‏

تۆتنهام بەسەر پشتی وێستهام پەڕییەوە و چێڵسیش لە برینتفۆردی بردەوە.‏

هەروەها لیڤەرپوڵ بە لێدانی یەكلاكەرەوە لە لیستەر سیتی بردەوە و ئارسناڵیش پێنج گۆڵی ‏لە سەندەرلاند كرد.‏

یارییەكانی چوونی قۆناغی پێش كۆتایی لە هەفتەی یەكەمی كانونی دووەمی ساڵی نوێ ‏ئەنجام دەدرێت و یاریی گەڕانەوەش لە هەفتەی دواتردا بەڕێوەدەچێت.‏

بڕیاریشە یاریی كۆتایی لە یاریگای وێمبڵی و لە 27ی شوبات ئەنجام بدرێت.‏

بابەتی پێشتر

چوار یاریزانی بەرشلۆنە دەگەڕێنەوە، سیانیش دەڕۆن

بابەتی دواتر

ئەنچلۆتی: ئێستا هازارد گەڕاوەتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پاریس چاوی لە زێدانە

پاریس سان جێرمان هەوڵدەدات لە داهاتوودا زینەدین زێدان وەک جێگرەوەی ماوریسیۆ پۆچتینۆ دابینبکات. بەپێی زانیارییەکانی پرۆگرامی “ئیل شیرینگیتۆ”،…
Total
0
Share