بایدن: ته‌ندروستیم ڕێگه‌ بدات خۆم كاندید ده‌كه‌مه‌وه‌ ‏

سه‌رۆكى ئه‌مریكا نیازی خۆكاندیدكردنەوەی بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی سەرۆكایەتی ‏ئاشكراكرد “ئه‌گه‌ر ته‌ندروستیی ڕێگه‌ى پێبدات”. ‏

جۆ بایدن، سه‌رۆكى ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا شه‌وى ڕابردوو له‌ چاوپێكه‌وتنێكدا ‏له‌گه‌ڵ كه‌ناڵى “‏ABC‏”ى ئه‌مریكى ڕایگه‌یاند، له‌پلانیدا‌یه‌ له‌ هه‌ڵبژاردنى داهاتووى ‏سه‌رۆكایه‌تیی وڵاته‌كه‌ى خۆی كاندیدبكاته‌وه‌، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ته‌ندروستیی باشبێت و ڕێگه‌ى ‏پێبدات. ‏

له‌ وه‌ڵامى پرسیاری ئه‌وه‌ى كه‌ له‌ هه‌ڵبژاردنى داهاتوودا، كاتێك ته‌مه‌نى ده‌بێته‌ 81 ساڵ ‏ئه‌گه‌ر تره‌مپ خۆی كاندید بكاته‌وه،‌ بایدن-یش ئاماده‌یه‌ بۆ خۆكاندیدكردن؟ له‌وه‌ڵامدا بایدن ‏به‌ پێكه‌نینه‌وه‌ وتى، “به‌دڵنیاییه‌وه‌، بۆچی ڕكابه‌رایه‌تیی نه‌كه‌م، ئه‌گه‌ری خۆكاندیدكردنیشم ‏زیاتر ده‌كات”. ‏

له‌ 20ی تشرینی یه‌كه‌مى ساڵى 2021ــه‌وه‌ جۆ بایدن وه‌كو سه‌رۆكى ئه‌مریكا ‏ده‌ستبه‌كاربووه‌، ئه‌ویش دواى ئه‌وه‌ى له‌ هه‌ڵبژاردنی پێشووی سەرۆكایەتیی وڵاتەكە له‌ ‏دۆناڵد تره‌مپ سەرۆكی پێشووی برده‌وه‌.‏

بابەتی پێشتر

شاندێكى یه‌كێتى سه‌ردانى گۆڕان و یه‌كگرتوو ده‌كات

بابەتی دواتر

ئاكرێ.. دووكەڵی خەڵوز پێنج ئەندامی خێزانێكی كردە قوربانی

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share