خوێندکارانی زانکۆی سلێمانی هاوکاری بۆ زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی هەولێر کۆدەکەنەوە

خوێندکاران و فەرمانبەرانی زانکۆی سلێمانی کەمپەینێکیان بۆ کۆکردنەوەی هاوکاری بۆ زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی هەولێر ڕێکخست، داوادەکەن خوێندکاران و فەرمانبەران و مامۆستیان بەکەمترین بڕیشبێت بەشداریبکەن.

کەمپەینەکەی زانکۆی سلێمانی لەژێر ناونیشانی “بەخەرجنەکردنی پارەی ڕۆژێکمان دڵی سەدان خێزان خۆشدەکەین” دەستیپێکردووە.

یەکێک لە ڕێکخەرانی کەمپەینەکە بەتۆڕی میدیایی ئێستای وت، “ئامانجمان لەم کەمپەینە هاوکاریکردنی ئەو خێزانانەیە کە زیانیان بەرکەوتووە لە لافاوەکەی چەند ڕۆژی ڕابردووی هەولێر، هەروەها پیشاندانی ئەوەی ئێمە جیاوازی لەنێوان هەولێر و سلێمانی ناکەین کوردستان وەکویەکە”.

ئاماژەی بەوەکرد، بەدەمەوەچوونی خوێندکاران و فەرمانبەران و مامۆستایان بۆ کەمپەینەکە زیاترە لەچاوەڕوانییەکانی ئەوان و ژمارەیەکی زۆر بەشدارییان تێداکردووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لەتیف نێروەیی لەبارەی پەیامەکەی بافڵ جەلال تاڵەبانی: سەلماندی کە سەرکردەیەکی خەمخۆری سەقامگیریی هەرێمی کوردستانە

لەتیف نێروەیی سەبارەت بە پەیامەکەی بافڵ جەلال تاڵەبانی ڕایدەگەیەنێت، بافڵ جەلال تاڵەبانی سەلماندی کە سەرکردەیەکی خەمخۆری سەقامگیریی هەرێمی…
Total
0
Share